لەڕوانگەی چینایەتیەوە
هەرێمی كوردستان خاوەنی دوو زۆن و دوو دەسەڵات كە خاوەنی دوو سەرچاوەی سامانی سروشتی گەورەیە، چەندین ساڵ بەهۆی بوونی ئەم سەرچاوەی داهاتەوە شەڕی ناوخۆییان كردووە و ئێستاش ململانێیەكی مەترسیدار دەكەن لەسەری. ڕۆژانەش (٥٥٠٠٠٠) هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشن.
بەڵام ئێستا نیوەی وەرزی زستان تێپەڕیوە زۆربەی خانەوادەكانی هەرێمی پڕ لە نەوت و غاز بڕە نەوتی حكومی دابەش نەكراوە بەسەریاندا و لەناوچە ساردە دوورە دەستەكانیش یەك بەرمیل دراوە پێیان. لەبازاڕی ڕەشیشدا كە لە ژێرەوە هەر هی پیاوان و كۆمپانیاكانی دەسەڵات و خۆیانە و بەنرخی گران و بەدوو بەرانبەر زیاتر دەیفرۆشن بەهاونیشتمانیان، بەڵام نەوتی ئەم میللەتە بەهەرزانتر دەفرۆشن بەكۆمپانیا بیانی و ناوخۆیەكان لەكاتێكدا چەندین ساڵە نرخی یەك بەرمیل نەوت لە (٧٠-٨٠) دۆلار دانەبەزیوە واتا خاوەنی داهاتێكی زۆرن بەڵام لەبەر چاوچنۆكیان. ئامادەنین نرخ هەرزان بكەن بۆ جەماوەر كەلەئێستادا یەك بەرمیل نەوت بە ٢٥٠ هەزار دینارە.
هاوكات بڕی پێدانی كارەبای نیشتمانی زۆر كەم بۆتەوە كە ئەویش سەرچاوەیەكی سەرەكی ووزە و خۆ گەرم كردنەوەیە ،هەربۆیە لێرە ولەوێ ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان دەستی پێكردۆتەوە لەپێناو بڕێك نەوت بۆ خۆ گەرم. كردنەوە بڕوانن جێبەجێكردنی بەندەكانی مافی مرۆف لەهەرێمی كوردستاندا لەچ حاڵێكدایەكە خزمەتگوزاری گشتی مافێكی سەرەتایی مرۆڤە.
بەپێی ئامارەكان هەرێمی كوردستان خاوەنی (١٤٤) ملیار بەرمیل نەوت و (١٧٧) تریلۆن مەتر موكەعەب غازی یەدەگە، بەڵام هاونیشتمانیان و بەتایبەت چینی كرێكار و ڕەنجدەرانی بیر و بازوو كە خاوەنی كەمترین سەرچاوەی داهاتن. بێ بەشن. لەسەرچاەكانی ووزە٠٠ئەگەر هەرێمی كوردستان دەوڵەت بووایە ئەوا هەرێمی كوردستان لە چواچێوەی ١٠ دەوڵەتە گەورەكان دەبوو لە یەدەگی نەوتیدا لە جیهاندا ، بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق و عورفی نێو دەوڵەتی نەوت سەروەتی نیشتمانیە و دەبێت گەل لێی سوود مەند بێت.
بەڵام سیستەمی ئابووری سەرمایەداری كوردستان و مشەخۆری وگەندەڵی و ئیستیخلال كردنی سەروەت و سامان گشتی لەلایەن توێژ و گروپی دەستڕۆیشتووی ناو حزب و دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان. هۆكاری سەرەكی ئەم بێ نەوتی و بێ كارەباییە كە تووشی خەڵك كراوەو لەم ڕاستایەدا دەبێت مووچە خۆران وكرێكاران و هاونیشتمانیان خەبات و كارو چالاكی و هەڵوێستیان بەرو ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی بێت لەژیانی سیاسی و حوكمڕانی و ڕوانگەی ئابووری دەسەڵاتدا ئەگینا ئەم. بێ مافی و بێ نەوتی و بێ كارەباییە ساڵانە بەردەوام دەبێت و ئەوانیش لە دەسەڵات وكۆمپانیاكاندا هەر خەریكی كۆكردنەوەی سەروەت و سامانی زۆرتر دەبن دەبن.