بۆ ڕزگاربوون لەو مەنزومە فیکریە بەدیلانەی کەناسێنران بە ڕەوتە مارکسیەکانی سەدەی بیستەم پێویستمان بەوەیە دووبارە بگەڕێینەوە سەر میتۆدیەتی مارکس و ئینجڵس لەئیتروحاتەکانیان لەسەر یاساکانی دیالێکتیک نەک بۆ مارکسیەتی لینین و ترۆتسکی و ماو و ستالین و بیلخانۆڤ ، کەهەریەکەیان جۆرێک لە شێواندنێکی دیالێکتیک هیچی دیکەیان نەخستەبەربەپارکتیزەکردنی مارکسیەت لەسەرئەرزی واقع ڕاستەلێرەولەوێ زۆردیالێکتیکانە واقعی کۆمڵگاکانیان خستەڕوو بەمەش کۆمەڵێک پنتیوەرچەرخانیان کردەمیتۆد بەڵام زۆری نەبرد نەک هەرپوکانەوە بگرە بوونەهۆکاری پشت گوێ خستنی دیالێکتیک بەجۆرێک کە دیالێکتیک واوێنادەکرا جگەلەتێگەیشتنی بیلخانۆڤ و ترۆتسکی و ستالین و ماو ناتانرێ بکرێتە پراکتیزە ئەمەش هەڵەبوو چونکە دووبارە وێناکردنی ئەرستۆیی بۆ واقع کردە میتۆد لەجیاتی ئەوەی واقعی ماددی ببێتە سەرچاوەی فیکرەوبۆنیزامەمارکسیەکان. جاپێمان خۆشبێ یان نا لەگەڵ دەسپێکی سەدەی بیست و یەکەم ئەوەی ڕۆحی بەبەردانەمابوو مارکسیەت بوولەڕوانگەی عەمەلی بەداڕمانی شیوعیەتی سۆڤیەتی و مەنزوومە فیکریەمارکسیەتەکانی سەدەی بیستەم وەک ئەوەدەهاتە بەرچاوکەهەڵەکە لەخودی دیالێکتیکی مارکسیە کەچی بەپێچەوانە هەڵەکەلە تەتبیق کردنی مارکسیەتە رائیجەکانی سەدەی ڕابردووبوو لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە
۱- مارکسیەتەکانی سەدەی بیستەم ببوونە ئامڕازی چینی باڵا کەبۆمەرامی چینەکە خرابدنەگەڕلەجیاتی ئەوەی بۆ خوێندنەوەی واقعیانە کۆمەڵگابەشێوەیێکی گشتی .
۲-ئەم مەنزوومەفیکریە تەفسیریانە هەریەکەیان بەجیابەسودوەرگرتن لەیەکێ لەیاسا کانی دیالێکتیک و ڕەتکردنەوەی ئەوەی دیکەیان کەوتبوونە کار کەلەکۆتایدانەک لەڕووی نەزەری دیالێکتیکیان شێواندبوو بگرە لەڕووی پڕاکتیکەکردنیشیان تەواو ناواقعی بوون.
۳-بەئایدلۆژی بوون و دووکەوتنەوە لەمیتۆدی گۆڕانی بەردەوام وای کرد کە تەواو ببنە پلاتفۆڕمێکی دۆگمای چینی باڵاو بەرژەوەندی خوازی لەناوخودی مارکسیەتدا .
٤-هەڵەکانی مارکسیەتی سەدەی بیستەم نەک هەرلەپشت گوێ خستنی یاساکانی دیالێکتیک بوو بگرە هەڵەخوێندنەوەی واقعی کۆمەڵگابوو وەبازدانی نەوعی بوو بەسووتاندنی قۆناغەکان ئەمەش تەواو فەشەلی پڕاکتیزەکردنی ئەم فیکرمەنزوومیانەی دەرخست .
٥-یاساکانی دیالێکتیک تەواوکەری یەکترین و بەبێ یەکدی ناخرێنە بەرپراکتیزەکردن بەڵام بەپێچەوانە هەریێک لەم تەیارە مارکسیەتانەی سەدەی بیستەم لەبەشێک لەیاساکانداتەیاربٮوو کەئەمەش وای کرد تەواو فەشەڵهێن بێ نەک خاڵی وەڕچەرخان بێ بۆ بازدانی جۆری کەخودی مارکسیەت جەختی لەسەردەکاتەوە.
٦- لۆژیکی وێناکاری پەیڕەوکەرانی ئەم تەیارە مەنزومیانەی سەدەی بیستەم وای کرد نەک هەرمارکسیەت ببێتە ئایدلۆژیا بگرە توشی دۆگماییشی کرد کەئەمەش جێگری بوونی کۆمەڵگای لێ کەوتەوە .
۷-مارکسیەتەکانی سەدەی بیستەم زیاتر ئامانجیان بوو کۆمەڵگاکان خازعی ئەم مەنزومە فکریانەکەن بەپێچەوانەوە کە واقعی ماددیانەی کۆمڵگاکان هەردەم دەبێتە ڕێ نوینێی فیکری نیزامی دەستەڵات ئەمەش وای کرد مارکسیەت منەک بکەوێتە لێژی بگرە توشی دەردی دۆگمایی کرد .
ووتارەکەم درێژەی هەیە ...