ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

‎دنیایەك پڕ لە ئازار،  ژیانێك ئاوێتەی ناسۆر و ژان ، پەیوەندیەكی كۆمەڵایەتی ناهاوسەنگ ، دیمەنی پڕ لە تاوانی كوشتن و ئەتكردن ، دیرۆكی ڕابردویەكی بەسوێ كەبەهەزاران گوڵی زەرد و سووری بەئاگری دواكەوتوی وكۆنەپەرستی هەڵبزڕكان و بەهەزارانی تری سووتان , ئەمە بەشێكە لە دیمەنی مێژوویەكی پڕ لە توند و تیژیی كە  بەس ئینسانی ژن توانیویەتی لە لایەك  لەگەڵیا هەڵبكاو لەلایەكی تر لە ململانێدا بێت بۆ نەهەشتنی ئەم جەهەنمی بێ مافی و كۆیلایەیەتی و نایەكسانیە ٠

‎له سەرەتای كار دابەش كردنەوە مێژوویەك دەستی پێكرد پڕاو پڕلە چەوسانەوە  پڕ لە ناعەدالەتی لە نێوان ڕەگەزی مرۆڤدا ،كەوەكو واقع وەك وانەكانی ژیان سەلماندویانە كە بەردەوامی مرۆڤایەتی بەسراوەتەوە بەپەیوەندی ئینسانیانەی نێوان مرۆفەكان خۆیانەوە  بە ( ژن. و پیاوەوە) و بەندە بە پرۆسەی كار و هەوڵی مرۆف بۆ دەستەبەركردنی پێداویستیەكانی بەیەكسانی كە لە دنیای مرۆڤ دۆستیدا بناغەكەی بەندە بەپەیوەندی خۆشوویستن وپێكەوە ژیان و تەواوكردنی پێویستیە كۆمەڵایەتی ودەروونی و جەستەیی و ژیارییە كانی یەكتری.

‎نەك ناهاوسەنگی لە مامەڵە كردن و زوڵم و ناعەدالەتی و نایەكسانی لە دابەشكردنی كار و سەروەت و سامانی گشتیدا , كەدەبێت ژیان بۆ هەمووان  (ژنان. و پیاوان)وەك یەك بێت٠

‎نەك ژنان لە ماڵ و لە دەرەوەی ماڵ كار بكەن و خۆیشیان بێ بەرهەم دانیشن و لە چاوەڕوانی ڕەحمەتی دنیای پیاوسالاریدا بن كەچیان پێ دەبەخشێت یان ئەوان ڕێچكەی ژینیان بۆ داڕێژن و ئازادی كار و چالاكی كۆمەڵایەتی و هونەری و وەرزشی هتد...بۆ دیاری بكەن

‎ئازادی بەشێكی گرنگ و پانتایەكی فراوان پێك دێنێت لە ناو ململانی ژیاندا كە ژنانی بوێر و هۆشمەند بۆ وەدیهێنانی مافە ئینسانیەكانیان لە هەوڵ و كۆششی بەردەوامدان بۆ دنیایەكی ئازاد هەر لە ئازادی بیر و باوەڕ ویژدان وبیركردنەوە و هەڵسوڕانی كار و چالاكی گشتی و ئازادی جلوبەرگ پۆشین وسەفەر و نیشتە جێ بوون وهاوسەرگیری هەموو كار و چالاكیەك كەپەیوەستە بەمرۆڤەوە

‎هاوكات پرسی مافەكانی ئینسانی ژن لە ئازادی دەست بێ دەكات بەڵام مێژووی پڕ لە چەوسانەوەی ژنان و لە هەمانكاتدا بەرەنگاریان لە بەرامبەریدا بێ خەبات كردن. بۆ ئامانجێكی ئەساسی و بنەڕەتی كە چەمكی (یەكسانی)

‎نەچۆتە پێشەوەو لە هەموو قۆناغەكانی مرۆڤایەتیدا یەكسانی دروشمێكی پڕ بایەخ و ئەهمیەت بووە كە یەكسانی لە ماف بنەڕەتیەكانی ژیانی سیاسی و ئاووری و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگیدا بەرجەستە دەبێت .

‎هەر بۆیە  لە قۆناغە كۆنەكانی تێكۆشانی ژنانەوە و بەتایبەت لە (٨ماس)دا ژنانی كرێكار دروشمی ئازادی بۆ دەنگدان و یەكسانی لە كرێی كار و كەم كردنەوەی سەعاتی كاردا خۆیان نمایشی سەر گۆڕەپانی ململانێی ژیان كرد تابەئێستاش دەكات (ئازادی و یەكسانی)ئاوات و ئامانجێكی گەورە و پڕ بایەخە بۆ مرۆفایەتی بەگشتی و بۆ ژنان بەتایبەتی .

‎پێویستە ڕیكخراوەكانی ئافرەتان وپیاوانی پێشكەوتوخواز لەپێشیانەوە هێز و لایەنە سیاسیە دیموكرات و چەپەكان بەرنامە و كار و هەڵوێستیان لەسەر ئەم. دروشمانە بنیات بنێنن نەك ئەوەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان. دەگوزەرێ ڕێكخراوی ئافرەتان هەیەبە ناوی ئایینە وە تەرویج بە فرە ژنی  و بێ مافی ژنان دەدەن هەندیكیانبەڕاستەخۆ ە بەشیكی تریا ناڕاستەوخۆ پشتگیری هێرشی ناڕەوای هەندێ مینبەر دەكەن. كە سوكایەتی بەئیسانیەتی ئافرەت دەكات كەچی دەبینین بەشێك لە ڕێكخراوەكانی ئافرەتان. لەگەڵ ئەو ڕێكخراوانەدا كار دەكەن. و بێ دەنگن. لێیان. یان ئەحزابی دەسەڵادار خۆیان بە حوكمڕان و حزبی دیموكراتی دەزانن بەڵام. پشتگیری دواكەوتوی و كۆنەپەرستی دەكەن و لە ئاستی هەر دەسەڵاتی حزبیدا كۆمەكی مادیان دەكەن و پێشوازیان لی دەكەن.

‎كەچی لەلایەكی ترەوە ئیدیعای ماف پەروەری و دیموكراتیەت و ئازادی ژن دەكەن. كە بەشێكی زۆر لە بانگخواز و ملا و گروپ و هێز هەن كەئەوان پشتگیری دەكەن هەمیشە لەهێرشدان بۆ سەر ئازادی و مافەكانی مرۆڤ .

‎بۆیە ئەركی ژنان. وپیاوانی یەكسنیخواز و هێزو لایەنی سیاسی و ڕێكخراوەكانە كە پێكەوە بە بیركردنەوەی فراوانەوە هاوكاو و هەماهەنگ بن لە تێكۆشانی سیاسی و مەدەنیدا بۆ ڕزگاری یەكجارەكی كۆمەڵگەلە ژێر هەژموونی سەركوت و چەوسانەوەو نایەكسانیدا كە ئافرەتان تێیدا چەوساوەترین بەشی كۆمەڵكەن تا بەرەبگاربونەوەو خەبات بۆ ئازادی و یەكسانی باشتر بەر جەستە بێت لە مەیدانی ژیاندا كە پێوویستیەكی بەردوامی مرۆڤایەتیە.

‎ بەتایبەت لەم. سەردەمەدا كە كۆنەپەرستی و دەسەڵاتی بۆرژوازی لە جاران زیاتر هاوكاری یەكترین و لە سەنگەرێكی هاوبەشدان. دژی ئازادی و یەكسانی كە بێگومانم لەوەی مرۆڤایەتی بۆ دواجار لە خەباتیدا سەركەوو دەبێت چونكە ژیان بێ ئازادی و یەكسانی مانا ی تەواوەتی خۆی نادات بەدەستەوە٠ و مرۆڤایەتی ناتوانێ هەڵكات لەگەڵ بێدادیدا.

  • 1