شەهید عەبدولرەحمان عومەر سەعید ، ناسراو بەمامۆستا عەدۆ ،لەساڵی ۱۹٥۳ لە گوندی گۆڵدەرەی گەورەی ناوچەی ساڵەیی چاوی بۆ ژیان هەڵێناوە .......... هه‌رله گونده دڵگیره‌كه‌ی خۆیان چوتە بەرخوێندن و خانەی مامۆستایانی له سلێمانی تەواو کردوە ،لە گوندی قوشقایه‌ی دەڤەری بازییان بەمامۆستای سەرەتایی دامەزراوە.
لەساڵی ۱۹۷۰ لە ڕیزەکانی یەکێتی گشتی قوتابیان و لاوان کاری کردوە .، لە ساڵی ۱۹۷۱ شەرەفی ئەدامێتی لە ڕیزەکانی حیزبی شیوعی عێراق پێ بەخشراوە ، له ساڵێ ۱۹۷٤تا ۱۹۷٦به‌شداری خه‌باتی چه‌كداری كردوه ، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابووردوو ئەندامێکی زۆر چالاك و کارای ڕێکخراوی نهێنی شەهید جەمال حەیدەری حیزبی شیوعی بوو لە شاری کەرکوک، هه‌روه‌ها به نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردرا بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می حیزبی شیوعی عێراق له ساڵی ۱۹٨٤، به‌ڵام به هۆكاری ناله‌باری بار‌و دۆخی ئه‌و كاته نه‌یتوانی به شداری له كۆنگره‌كه‌دا بكات .
مخابن دەستی خیانەت لە ساڵی ۱۹٨٥ گەیشتە ڕێکخراوەکە و زۆربەی ئەندامەکانی لەلایەن ڕژێمی فاشی وە دەسگیر کران و ڕەوانەی زیندانە ڕەشەکانی دائیره به‌دناوه‌كه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك کران ، بەڵام مامۆستا عەدۆ به جه‌ربه‌زه‌یی و ئازایی خۆی له‌م هەڵمەت و په‌لاماره گڵاوه‌ی به‌عسیه‌كان توانی خۆی ڕزگاربكات وبگاته ناوچە ڕزگار كراونه‌کانی ژێر دەسته‌لاتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ، جێی باسە خانه‌واده به‌ڕێزو نیشتمان په‌روه‌ره‌كه‌ی له‌م شاڵاوە دڕندانەیه‌ی بەعس بێبه‌ری نه‌بوون و ژماره‌یه‌ك لە ئەندامانی خانەوادەکەی و کەسوکارو خزمەکانی له ناویاندا سێ له براكانی بە بارمتە گیران ،مخابن سه‌لمانی برابچووكی لە ژیر ئازار و ئەشکەنجەی جه‌لاده‌كاندا گیانی پاكی سپارد و شەهید بوو ، ئەم ڕووداوانە بە جۆرێک کاری کردە سەر شەهید عەدۆ و له ژێر فشارێكی ده‌روونی و به کاریگەری بەڵینە درۆ کانی بە ڕێوەبەری ئەمنی کەرکوک بە نێوانگیری سیخوڕێکی بەعس لە مانگی ئایاری ساڵی ۱۹٨٥ ڕادەستی دوژمن کرایەوەوه ، مخابن پاش ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر ئه‌م پیاوه جوامێر و دڵسۆز‌و مرۆڤ دۆسته‌ی گه‌له‌كه‌مان لە ڕۆژی (۱۹٨٦/۳/۱۲) لە سێدارە دراو گیانی پاكی گه‌یشتە کاروانی نەمران ، له گۆرستانی گه‌ره‌كی ڕه‌حیماوه‌ی شاری كه‌ركوك لاشه‌ی بێ گیان و پیرۆزی به خاك سپێردراوه. شایانی باسه له پاش خۆی چوار جگه‌ر گۆشه ی جوامێر و دڵسۆزی بۆ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی به جێ هێشتووه.