ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

3

ئەوەی شایستەگوتنە لەئێستادا ئەوەیە هەرکاتێک ڕاستی ، بەلاڕێ دابردراو نەگەیێنرا ئەواوەهم دەبێتە باشترین دڵنەوایی دەر بۆ ئەوانەی تنوی ڕێگای گەیشتنن پێی ، جەخت کردنەوەلەسەرمارکسیەتی نوێ هەرگیز ، بەو واتایە نایێ کە بە میکیالی سەدەی نۆزدەهەم سەدەی نوێ بپێوین بەڵام جەخت کردنەوەلەسەر دیالێکتیکی ماددی و مێژووی و بنماکانی جەدەلیەتی مارکس تەواو ئاسۆی بەردەممان ڕووندەکاتەوەتا لەم سەردەمەدا خوێندنەوەیێکی درووست دەسخەین بۆ ڕووداوەسیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان. ئەوەی لەئێستادا ولەسەرەتاکانی سەدەی بیست و یەکەم لەجیهاندا دەیبینم لەهەموو ئەوشۆڕش و گۆڕانکاریە هەنوکەیەکان و قەیرانەکان کەڕوویانداوەیان لەعانی ڕووداندان بۆمنێک کەتەواو مارکسیانەخۆم لەقەرەی شلۆڤەکردنیان دەدەم ڕوونە کە دەرەنجامی قەیڕانە قوڵ و نەبڕاوەکانی سەرمایەداری جیهانین ، ئەوجەڵدە (الجلگە)ئابووریەی ساڵی 2008بەنموونە کەجیهانی لەداڕمان نزیک کردەوە وەک نموونەیێکی زیندوووە گۆڕانە کانی دوایخۆی لەجیهان دەرخەری ئەوڕاستیەن کە هێشتا چارەسەرنەبووە ، واتەلەهەرچرکەساتێکدا دەکرێ ئەگەری دووبارە ڕوودانی لەچاوەڕوانی بین ، ئەوەی لێرەگرنگە بۆی بچم ، ئێمەی چەپ لەکوێی ئەم گۆڕانە جیهانیانەین ، خوێندنەوەی ئێمەی مارکسی لەکوێی شلۆڤەکردنی ئەم هاوکێشانەیه؟؟؟؟ئایا دەکرێت بەنەهجیەتی سەدەی بیستەم بڕوانینە کێشەوقەیران و گۆڕانکاری و شۆڕشەکانی سەدەی بیستویەکەم ؟؟؟؟بۆیە لێرانەدا ئەوپرسە گەڵاڵەدەکەم ئێمەپێویستمان بە چ نەهجێکی حزبی مارکسیەکە تەواومارکسیانە تەرحی حەل و ئاڵتەرناتیڤ پێش کەش کات واتە چ نەهجێکی حزبایەتی بخەینەنێووپێڕەوپڕۆگراممان تالەووتاری حزبیماندا ڕەنگدانەوەی هەبێ؟؟؟تا شلۆڤەیێکی واقع بینانە بۆکۆمەڵگاکانمان نەخەینە بەردید ناتوانین دژی سەرمایەداری نوێ کەنیولیبڕالیزمە هەنگاوبهاوێین ،لێرانەدا مارکسی مەزن دەڵێت ((الژی لا یاخژ العبر من التاریخ ، فهو محكم بتكراره علیه ))واته هەکەسێک سود لەمێژوونەبینێ ئەواهەردەم مەحکومەی چەندبارەبوونەوەی مێژووە لەسەری لێرانەدا مەهامی حزبی مارکسی چیە بۆ هەڵسەنگاندنی سەردەم

یەکەم :-دەبێ جەخت لەسەر خەباتی چینیەتی بکاتەوە بەوپێوەرەی کەجوڵێنەری مێژووە.

دووەم :-دوورکەوتنەوەلە نەهجیەتی ((الرجوع الی مرجعیات الشکلیە))واتە دوورکەوتنەوە حزب لە جوینەوەی شەکلیاتی مەرجەعی سەدەی ڕابردوو بۆ ڕوونی هەنگاونان لەسەدەی بیست و یەک.

سێهەم :-وتاری حزبی دەبێت زیاترچینایەتی بێت نەک بپرژێتەسەر خەباتی سیاسی کە بەنەتیجە هەڵگری پەیامێکی قەومی و نیشتیمانی بێت بەدەرلەخەباتی ململانێی چینایەتی کەئامانجی باڵایە.

چوارەم:- گرتنەبەری نەهجی شۆڕش گێڕی کەئەبێ ئەحزابی مارکسی ڕوون بێت لەتەبەنی کردنی داواکانی چینی کرێکاروپرۆلیتارو جوتیاران هەتد ... کەبەجۆرێک خۆیان بەخاوەن بڕیاربزان لەم حزبە مارکسیانە.

پێنجەم :- ختابی ئەحزابی مارکسی دەبێ نێونەتەوەیانەبێ لەئیتروحات و خوێندنەوەی واقعی نەک نەتەوەیی .

شەشەم :- دەبێ ئەحزابی مارکسی لەم سەدەیەدا بەزەروورەت لەوەتێبگەن کەسەرکەوتنی شۆڕشەکان وابەستەو مەڕهونن بەڕۆڵی کرێکارو پڕولیتارو جوتیارانەوە

وەسەرنەکەوتنی شۆڕشەکانی ئەم سەدەیەش لەبەرئەوەبووە ڕۆڵی ئەم چینانە بارزنەکراوە .

  • 1