ئاورۆر کۆچلین (کۆمەڵناس) و فلۆریان گولی (پڕۆفیسۆری فەلسە)

لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

هەفتەنامەی ئەڵمانی شپیگل بەسەرسامییەوە لەسەرەتای ساڵ پرسی "ئایا مارکس ڕاستی دەکرد؟"و وێنای بەمۆدێرنبووی ڕەخنەی سەرمایەو بونیادنەری کۆمۆنیزمی لەپەڕەی یەکەمدا بڵاوکردۆتەوە.

مارکس شیکاری ماتریالیستی بۆڕەگەزپەرستی لە سێ قۆناغدا دەخاتەڕوو. دەبێت بۆ تێگەیشتن لە ڕەگەزپەرستی، سەرەتا مادیبوونی کاری کۆمەڵایەتی بکەینە دەستپێک، نەک ئاگایی. ڕەگەزپەرستی لە بارودۆخی ململانێدا سەرهەڵدەدات: شەڕ، پەلوپۆهاویشتنی ئیستعمار، ململانێ لە نێوان چینە جەماوەرییەکان بە هۆی کۆچ، گرژی بەرەنجامی جیاکردنەوەی گەڕەکەکانی شار بەپێی ڕەگەز و پەیوەندی چینایەتی و هتد. ڕەگەزپەرستی ئایدۆلۆژییە، واتا لێکدانەوەی هەڵەی دۆخی ململانێ دەداتەپاڵ کێشە هەنوکەییەکان بۆ خەسڵەتە گوایە نەرێنیەکانی گروپێک، لێکدانەوەیەک بە کۆمەڵێک کاریگەریی ئالودەی ڕق و کینە.

پاشان مارکس پێدادەگرێت، کە دەکرێت ڕەگەزپەرستی وەک بیرۆکەی ئایینی جۆرێک دڵنەوایی دەروونیبێت بۆبەشێک لە کرێکاران. کرێکار بندەستە، سووکایەتی پێدەکرێت، بەڵام پێدەچێت ڕەگەزپەرستی بەدروستکردنی هەستی "ئەندامبوون لە نەتەوەی باڵادەست"،کەرامەتیبۆبگێڕێتەوە. پاشان ڕۆڵی چینی باڵادەست، کە لەمیدیاکانیەوە پەرە بەم ڕەوتە دەداو ڕەگەزپەرستی بۆ پەرتکردنی کرێکاران بەکاردێنێت. مارکس پێیوایە ڕەگەزپەرستی نە پیلانی بۆرژوازی و نە کەینوبەینی دەسەڵاتە.

کێشەو ئامانجەکانی ئەو شیکارە چییە؟ یەک، ڕەخنەگرتن لەبۆچوونی ئایدیالگەرایانە کە ڕەگەزپەرستی بەتەسکبینی کەسانێک دەزانێت لە چینی خوارەوە دێن و پارووی جۆرەها فۆبیا و تەشویش و ترسن و بەبیانووی پاراستنی دامەزراوەکان لە "تەسکبینی" ئەم چینانە، نووخبەکان پەرە بەمڕەگەزپەرستییە دەدەن. کە بۆردیۆ پێیدەڵێ "ڕەگەزپەرستی هۆشیار". لەم دۆخەدا، بەگژداچوونەوە بەڕەگەزپەرستی لەبنەڕەتەوە دەبێتە کارێکی پەروەردەیی: سازدانی پێشەنگا لە قووتابخانە، خولی فێرکردنی مەدەنی، بڵاوکردنەوەی بەرهەمی مێژووی ڕەگەزپەرستی و هتد، بەڵام بۆچوونی ماتریالیستی، بێ وازهینان لە لێکۆڵینەوە لەوەسفکردنی دۆخی هەنوکە، پێش هەمووشتێک ئامانجی گۆڕینی پێگە ڕاستەقینەکانە کە ڕەگەزپەرستی بەهێز دەکات: جیاکردنەوەی چینەکان لە شار، ناوەکیەکی و دۆخی نێوان کرێکاران، کەمبوونەوەی کار و شوێنی نیشتەجێبوون و هتد. دوو، وتەی ڕەگەزپەرستانە کارتێکەرە، چونکە گوزارشت لەشانازیداماوکراواندەکات. کاریگەری بەرەنگاربوونەوەی سۆزدارییان وەک هەستکردن بەتاوان یان شەرمەزاری، تەواو پێچەوانەیە. تاکە بژاردە، کۆکردنەوەی فۆرمێکی جێگرەوە لە خۆبەزلزانینە کە باڵی ڕاستڕەوی تووندڕەو پێشکەشی دەکات. خۆبەزلزانینێک، جێسەرنجی هەموو بەشەکانی چینی کرێکار بێت. سێ، لەڕاستیدا بەگژداچوونەوەی ڕەگەزپەرستی بەگژداچوونەوەیەکی تەوەرییە، چونکە دەسەڵات پەرتکەرەو سەرهەڵدانی "جوڵانەوەی زۆربەی زۆر، لە بەرژەوەندی زۆر" دەخاتە مەترسییەوە.

لەدۆخی قەیرانی گشتێنراوی سیستمی سەرمایەداری – قەیرانی ئابووری، قەیرانی ئیکۆلۆژی، قەیرانی تەندرووستی، قەیرانی سیاسی – دەکرێت باسی ڕۆژەڤبوونی واقیعی مارکسی بکات، چونکە ئەمڕۆ ڕەنگدانەوەی کەسایەتی سەرەکی دژی سەرمایەدارییە. بۆیە، پرسەکە ئەوەنییە پەیوەندییەکی ئەرتەدۆکسانەمان بە نووسینەکانیەوە هەبێت، بەڵکو زۆربەیان وەک خاڵی دەستپێک و چوارچێوەیەک لە ئەندێشە لەبەرچاوبگرین کە هاوشێوەی هەر ئەندێشەیەک، پێویستی بە پابەندبوون و تەرخانکردن و نوێکردنەوە و هەندێک جاریش هەڵوەشاندنەوە هەیە.

ئەم پەیوەندییە تایبەتییەی فێمێنیزم زۆر هەستیارە. شەپۆلێکی نوێی فێمێنیزم لە ئاستی نێودەوڵەتی لەبەرەنگاربوونەوە بەتووندوتیژی سێکسی و ڕەگەزی لە گەشەدایە و وەک مافی لەباربردنی کۆرپەلە لەزۆربەی وڵاتانی ئەمریکای لاتینی سەرکەوتوو بووە، بەڵام دەرکەوتنی ئەم شەپۆلە لەبواری تایبەتی قەیرانی ساڵی٢٠٠٨، وەک کارێکی تەوەری باسی پرسی ئابووری دەکات و بەگژداچوونەوەی پیاوسالاری لە بەگژداچوونەوەی سەرمایەداری جیاناکاتەوە: کەوایە فێمێنیزمی مارکسیستی وەڵامێکە بۆ هەوڵی تێکەڵکردنی بەگژداچوونەوەی پیاوسالاری و سەرمایەداری. فێمێنیزمی مارکسیستی لەگەڵ مارکس بیردەکاتەوە، هەندێکجار دژی مارکس، بەڵام بەردەوام دەست پێکیەتی.

لە فەڕەنسە، فۆکەسی نوێ دەخرێتە سەر نووسەرانی فێمێنیستی مارکسیستی بە تایبەت دەربارەی تیۆری دووبارە بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵایەتی، کە بەوپێیە، بنەمای مادی ستەمکردن لە ژنان لە سیستمی سەرمایەداری، تەرخانکردنیان بۆبەرهەمهێنانەوەی کرێکارانی ژن و پیاو، نەوە دوای نەوەیە (پەروەردەکردنی منداڵان، ئامادەکردنی خواردن، ئاگاداربوون لە ماڵ و هتد). سەرکەوتنی بەرهەمەکانی سیلڤیا فدریچی، وەرگێڕانە تازەکەی (مارکسیزم و سەرکوتکردنی ژنان) لە لایەن لیز ڤۆگڵ یان هەوڵەکانی دامەزراوەی وەشاندنی ئەنترمۆند لە وەرگێڕانی فێمێنیزمی کرێکاری ئیتاڵی، هەموویان، هەر یەکە و بەشێوازی خۆی ئەم فۆکەس خستنەسەر مارکسیزمە دەبینێت. لەبواری بەرەنگاربوونەوە، سەرهەڵدانی گروپە فێمێنیستەکانمان دیتووە کە بەڕوونی پڕوپاگەندەی مارکسیزم دەکەن، وەک فێمێنیستە شۆڕشگێڕەکان و هتد.

بەمجۆرە تێدەگەین بۆچی بایکۆت، چەکی کلاسیکی جوڵانەوەی کرێکاری، لە لایەن جوڵانەوەی نێودەوڵەتی فێمێنیستی لە ئەرجەنتین یان فەڕەنسە لە لایەن هاوئاهەنگی نەتەوەیی فێمێنیستی، بەکاردەهێنرێت، بەڵام بایکۆتکردنی فێمێنیستی لە سەرووی بایکۆتکردنی کاری بەرهەمدارە: هەروەها بایکۆتکردنێکە بۆ کاری دووبارە ئەفراندنەوە. لەم ڕووەوە خێرا پرسی بایکۆت لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا دەخاتەڕوو. بایکۆتکردنێکی فێمێنیستی بەردەوام دەگۆڕێت بۆ بایکۆتکردنێکی گشتی. ئەمڕۆ ئەم کارە زیاتر لۆژیکی دێتە بەرچاو، سەندیکاکان لە فەڕەنسە، ڕۆژانی ٧ و ٨ی مارس بەڕۆژانی هاندان دژی چاکسازی مووچەی خانەنشینی و لەوانەیە خاڵی دەستپێکی گریمانەیی بایکۆتکردنی دایمیببینن. دەکرێ ٨ی مارسی ٢٠٢٣،ببێتەدەستپێکی بایکۆتکردنێکی گشتی فێمێنیستی.

سەرچاوە: https://ir.mondediplo.com

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

     

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە