ئەندرۆ پێتیگریو
لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
کتێبەکان توانای تایبەتمەندییان هەیە. ئێمە وەک کێتبخانەکان هەوڵی بەزیندووهێشتنەوەیان دەدەین. کاتێک کتێبخانەیەک دادەخرێت یان لەشەڕدا وێراندەبێت، ماتەمینی دەگرین. ڕیشەی ئەم نیگەرانیانە، ئەوپێشگریمانانەن هەمیشە کتێبەکان هێزی چاکەن: هێزێکی بەشارستانیکردن، دەبێت بەرزبنرخێنرێ و بپارێزرێت.
بەڵام کە وەها نین چی؟
کتێبەکان تەنها قووربانی شەڕ نین، بەڵکو هەندێک جار پاڵەوانی شەڕن و بە هاوکاری دۆزینەوە زانستییەکان، زانیاری و پڕوپاگەندە، دابینکەری بەشێک لە کەرەستەی شەڕن. کتێبەکان بیروباوەڕێک پەروەردە دەکەن کە میللەتان تێکبەردەدات، چەشنە چەقبەستووییەک دروستدەکەن، سەردەکێشێتە دڕندەیی و جینۆسایدەوە. هەرگیز کتێبەکان لەدەرەوەی چاڵەکە نین، بەڵکو هەندێکجار خاڵە لاوازەکانی مرۆڤ پەرچ دەکەنەوە و نیازی شەڕانی کەسانێکن شەڕ هەڵدەگیرسێنن، بە هەمان شێوە کە لەسەردەمی پشێوی دەبنە دەرەتانێک بۆ ئاشتی.
کتێبی خەباتی منی خوێنەر زۆری ئەدۆلف هیتلەر، نموونەیەکی ئەم دژبەرییەیە. پێدەچێت کتێبەکە لە یەکەم چاپیدا لە ١٩٢٥، وەک نووسەرەکەی مەحکوم بێت بەفەرامۆشکردن: بەشی یەکەمی کتێبەکە کە بڵاوکەرەوەکەشی لایەنگری هیتلەر نەبوو، ١٥٠٠ نوسخەی لێ فرۆشت و بەشی دووەم و بەدناوی کە زۆربەی بیرۆکەڕەگەزییە وێرانکەرەکانی لەخۆگرتبوو، بە هیچ شێوەیەک لەبەرچاو نەگیرا (تەنیا ٥٠٠ نوسخەی فرۆشت).
بەڵام چەند نازییەکان بەهێز بوون، فرۆشتنی کتێبەکە زیاتر بوو. کاتێک لە ساڵی ١٩٣٣، ڕژێمی داگیرکەری سەرهەڵدراو بڕیاریدا ئەدەبیاتیتێکچوو لە کتێبخانە گشتییەکان پاک بکاتەوە، خەباتیمن و بابەتی دیکەی وەک کتێبی ئەفسانەی سەدەی بیستەم، بەرهەمی ئاڵۆزیئەلفرێدڕۆزنبێرگ، جێگەی گرتەوە. پێداچوونەوەی نوێ لەقاڵبی جیاجیادا کەوتە بەردەست هەموو هاوڵاتییانی ئەڵمانیا، بۆ نموونە بوو بەدیاری بۆ هاوسەرەلاوەکان و چاوەڕوان دەکرا ئەفسەرانی سووپا و مامۆستایانی قووتابخانە لەدەقەکەی بگەن و لە ناو سەربازەکانیان و منداڵانی قووتابخانە بڵاوی بکەنەوە. تا کۆتایی شەڕ، بە هۆی فرۆشتنی بەزۆرەملێ بەقووتابخانە و کتێبخانەکان، کڕینی خۆپارێزی خەڵک بە گشتی، نۆ ملیۆن نوسخە لە ئەڵمانیا دەخولایەوە.
خەباتی من بەزۆرەملێیی لەهەموو ماڵەکانی ئەڵمانیا بوو، لەڕاستیدا گەرچی لەوانەبوو نەخوێندرێتەوە، بەڵام لەشوێنەکانی دیکە بەزۆرەملێیی نەبوو. بڵاوبوونەوەیەکی وەها فراوان، سەرنجڕاکێش بوو.
خوێنەرانی ئینگلیزی و ئەمریکی بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٣٣ (خەباتی من)یان دەستکەوت - کاتێک هیتلەر سەرنجی کونجوکۆڵی هەمووانی لە پانتایی نێودەوڵەتی ڕاکێشابوو – هەڵبەتە لە نوسخەیەکدا کورتکراوەتەوە. بۆ ئەوەبوو تێگەیەنراوتری بکەن و دیارە لەتووندوتیژییەکەی کەم بکەنەوە و زۆرترین بابەتی هاندەرییان سڕیبووەوە. بە شێوەیەک ڕۆزفلێت گلەیی کرد کە ئەم وەرگێڕانە ئەوەندە کەم و زیادی پێکراوە، بە گشتی ڕوانگەیەکی تەواو هەڵە لە قسەکانی هیتلەر دروست دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا کتێبەکە زیاتر لە ٥٠ هەزار نوسخەی لێ فرۆشرا. فەڕەنسەش دووەم نوسخەی ڕکابەری هەبوو، کە یەکییان ئەوەندە زیاد و کەم کرابوو تا جوانهیتلەریزمپیشانی خەڵکیڕاستی فەرەنسابدات، کە لە حکومەتەکەیان نائومێد بوون.
لە ساڵەکانی ١٩٣٨ – ١٩٣٩ بەنزیکبوونەوەی شەڕ، خوێنەران لە بەریتانیا و ئەمریکا نوسخەی وەرگێڕدراوی نوێی (خەباتی من)یان دەستکەوت. گەرچی گوایە ژمارەیەکی کەمییان پێیانخۆش بوو، لەڕووی تیراژەوە، سەرکەوتنێکی کتوپڕ بوو. بڵاوکەرەوەی کتێبەکە، بڵاوکەرەوەی هاچینسۆن، لە ١٩٣٩ تا ١٩٤٣ شەشجار کتێبەکەی چاپکردەوە. دیارە بڵاوکەرەوەکە جەختیکردەوە مافی نووسەری کتێبەکە دەدرێتەخاچی سوور، چونکە بەرپرسیار بوو لەدابینکردنی کتێب بۆ دیلەکانی جەنگ.
هەر چەند حکومەتی بەریتانیا لەسەرەتای جەنگەکەوە وەک هەموو لایەنەکانی دیکە، سانسۆری بۆ کتێبیتووندتر کرد، هیچ کۆسپێک لەبەردەم پەیداکردنی کتێبی خەباتی من نەبوو، بە پێچەوانەوە، کتێبخانە گشتییەکان بۆ وەڵامدانەوەی داواکان، زۆر زوو نوسخەی زیادەیان کڕی. بەریتانیەکان لەو سەردەمەدا ئەوەندە بێخەم بوون، ئایدۆلۆژیای ڕکابەر زیاتر مایەی کونجوکۆڵی بوون تا بە هەڕەشە دابنرێن و هەرئەوەش هاوپەیمانی ئەمریکییان زۆر نیگەران دەکرد. لە کاتێکدا سووپای بەریتانیا هێزەکانی لە بنکە نوێیەکانی دەوروبەری شارەکان جێگیر دەکرد، خەباتی منپێشنیارکراوی کڕین بوو لە هەموو کتێبخانە مەیدانییەکانی سووپا.
گوایە ئەو هەستە بوو کە هەر چەند خەڵک زیاتر بکەونە بەردەم نەڕەنەڕی هیتلەرەوە، زیاتر باوەڕ بەخراپی ئەڵمانیا دەکەن. پێدەچێت بەکردەوەش هەمان تاس و حەمام بێت. بۆ نموونە کاتێک جوان ستۆریج– (ئەندامی یەکێتی ئاشتەوایی)، کە بۆ خۆی دژی شەڕ بوو، بەڵام زەروریبوونی جەنگی بەزۆرەملێ قبووڵکردبوو – نوسخەیەکی کتێبەکەی لە لایەن هاوڕێیەکی ئەڵمانییەوە وەرگرت، گوێیپێنەدا، چونکە هاوڕێ ئەڵمانیەکەی دڵنیابوو کتێبەکە جوان ستۆریج دەگۆڕێت بۆ ناسیۆنالیست سۆسیالیستێکی دەمارگیر، تەنها پێویستبوو جوان چەند لاپەڕەیەکی بخوێنێتەوە بۆئەوەی دەربکەوێت پێشبینی هاوڕێ ئەڵمانیەکەی هەڵەیە، هەروەها، هەندێک سەربازی بەریتانی کە بەدیل گیران، بۆ بەسەربردنی کاتی دوورودرێژ، کتێبی (خەباتی من)یان خوێندەوە. لە ساڵی ١٩٤٠ سیدنی لیزەرلاند خوێندکاری تەلارسازی بوو کە بۆ خزمەتی سەربازی بانگ کرا. لەدوورگەی کریت بەدیلگیرا و نێردرا بۆ ژمارەیەک کەمپ، کە لەیەکێکییاندا نوسخەی ئینگلیزی خەباتی من دەدرایە هەموو زیندانیەکان، بەڵام ئەو نەکەوتە ژێرکاریگەرییەوەی: "لەسەرەتاوە تا کۆتایی خوێندمەوە، کە بۆچوونی سەرهەڵدانی ڕایشی سێیەمی پێدام، بە تیابەت دژەیەهوودی هیتلەر و هەموو ئاکامە ترسناکەکانی... بە گشتی ڕۆژنامەکان ناپارێزرێن، چونکە وەک دەسماڵی ئاودەست زۆر گرانبەها بوون، ئەوەش چارەنووسی زۆربەی نوسخەکانی خەباتی من بوو،بەهی منیشەوە".
لە ئەڵمانیاش بەگۆڕانی ڕەوتی جەنگ، کتێبەکەی هیتلەریش ڕێزینەما. لە ساڵی ١٩٤٤ پیشەی بڵاوکردنەوە لەقەیراندا بوو و ناوەندەکانی لە لایپزیگ بە گشتی لەناوبراو زۆربەی کتێبفرۆشییەکان بە هۆی کەمی کارمەند و ستاف داخرابوون. بەداگیرکردنی وڵات بەدەستی هێزەکانی هاوپەیمانان، خێزانە ئەڵمانیەکان دەقە شەرمەزارکەرەکانیان دوور فڕێ دەدا و شاکاری پێشەواش بەدەر نەبوو. بەڕێوەبەرێکی لاوی بڵاوکەرەوە کە لەکۆتایی جەنگ لە بەرلین گیری خواردبوو، نووسی چۆن هێشتا لە خانووە تۆپ بارانکراوەکان دەقەکانی نازییەکان دەخوێننەوە:
"سەرما ناڕوات. من لەبەردەم وەجاغەکەمان دانیشتووم، کە بە هەموو دەقەکانی نازی بەئەستەم نەکووژاوەتەوە. گریمانەی ئەوەی هەمووان وا دەکەن، کە دەیکەن، خەباتی من دووبارە دەبێتەوە کتێبێکی ئەنتیک و دەگمەن".
هەر واش بوو. تەنانەت پێشانگاکانی کتێب، فرۆشیاران حەزناکەن نوسخەیەک لە کتێبی هیتلە دابنێن. تا ساڵی ٢٠١٦ لە ئەڵمانیا درێژەی کێشا و دووبارە بڵاوکرایەوە، ئەویش لەنوسخەی گرانبەها و تووێژینەوەیی کە بەدیقەتەوە هێڵکاری کرابوو، بەڵام سەرکەوتنی یەکەمجاری کتێبەکە شایەتحاڵێک بوو، کە کتێبەکان دەتوانن هەموو ئاڵۆزییەکانی مرۆڤایەتی لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن.
کتێبەکان سەرچاوەیەکی باشن بۆ ئیلهام وەرگرتن و فێربوون، ئاسوودەیی و ئارامی، بەڵام لە جەنگدا، توانای هاندانیان ڕوویەکی دیکەیان دەردەخات. لە حەقیقەتدا کتێبەکان زێدی ئایدۆلۆژیا و کەرەستەی جەنگن، وەک خوێنەرەکانیان پابەندن بە ئایدیالەکەیانەوە.
nebesht.com