لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
ئایا ماتریالیزم بیرکردنەوەیەکە بۆ ڕوونکردنەوەی جیهان؟ پرسیارێکە لۆویز گاکسی بەڕێوەبەری سەنتەری گابرێل پێری، لە فەیلەسوف فلۆریان گولی و بیرمەندی زانستە سیاسییەکان گیوم ماڤێلیدەکات. یەکەم وتاری (ماتریالیزمی مارکس و ئەنگڵس)ی لەگۆڤاری (LaPensée) بڵاوکردەوە و دووەم (ژاکۆبینیزم و مارکسیزم)،نامەی دکتۆراکەیەتی.
بۆچی هەندێککەس ئاڵنگاریی شیکارییەکانی ماتریالیزمی مێژووییان کرد یان بەکۆنیاندادەنان؟
فلۆریان گولی:دژبەری نێوان ماتریالیزم و ئایدیالگەرایی، بۆ مارکس وئەنگڵس و لنین پرسیارێکی جەوهەری فەلسەفییە. لەوانەیە زۆر ڕووتەڵیدەربکەوێ، بەڵام لۆژیکییانە هزرەکە ڕێکدەخات. دەبێت ماتریالیزم بۆتێگەیشتن لەواقیع، ماددە، خوارەوە، ژیانی ماددی بکاتە بنەما بۆڕوونکردنەوەی هۆشیاری کە بنەمای ئایدیالگەراییەو ئەم هۆشیارییە، سەردەکێشێتە واقیعییەتەوە. بەشێوەیەک، بیرکردنەوەیەکی ئایینیە. بۆنموونە، دەتوانین بەدوو شێوە لە تاکگەرایی بگەین: واتا ئێمە دەربڕینێکی تاکگەراییمان هەیە.
یان وەک ماتریالیستێک بەڵگەدەهێنینەوە و ڕوونیدەکەینەوە بۆچی ئاگایی تاکگەراییمان هەیە، چونکەپراکتیکەکانی بەڕێوەبردن لەکۆمپانیاکان بەهێنانەکایەوەی پرۆسەی کەسی بۆ کرێکاران یان گۆڕانی تێکدەر لەشارەکاندا، وامان لێدەکات زیاتر تاکگەرایانەتر بژین.
ژیانی ماددی لای مارکس و ئەنگڵس بەهۆی پەرەسەندنی هێزە بەرهەمهێنەرەکان، تەکنیکەکان، ئامێرو پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان، واتا هەمووتووخمە پێکهێنەرەکانی پەیوەندییە چینایەتییەکان، هۆشیاری دیاریدەکات. بۆیە بەرژەوەندی چینایەتی وادەکات لەقۆناغێک یان بزووتنەوەیەکی مێژوویی تێبگەین.
بەوواتایە نییە دەبێت هەمووشتێکی پەیوەندییە چینایەتییەکان و گەشەسەندنی هێزە بەرهەمهێنەرەکان ڕوونبکاتەوە. ڕەهەندیتری ژیانی مرۆڤیش بەشدارن، بەڵام ئەمانە لەکۆتاییدا لەڕووداوەکاندا یەکلاکەرەوەن.
جەوهەری ئەم هەوڵانە بۆ زاڵبوون بەسەر ماتریالیزمدا چییە؟
گیوم ماڤل: زاڵبوون بەسەر ماتریالیزم بۆ مارکسیزم، لەوە کۆنترە کە پیمانوایە. چەمکی قەیران لە مارکسیزمدا بەدرێژایی مێژووەکەی و دوای مردنی ئەنگڵس بەردەوامە کە قەیرانی یەکڕیزی تیۆری و سیاسی لە کەمپەکانی مارکسیزمدا لەخۆدەگرێت.
هەروەها ئەو سیاسەتانەی مارکس دەگرێتەوە، ڕژێمەکان دوای بەدەستەوەگرتنی جڵەوی دەسەڵات بانگەشەی جیبەجێکردنی دەکەن. قەیرانی تایبەتی تیۆری مارکسیستی بانگەشەدەکات کە کەموکوڕی و سنوور لەدەقەکانی مارکس و ئەنگڵسدا هەیە. ئەم قەیرانە بۆ کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم دەگەڕێتەوە.
ئەم کارە لەبزووتنەوەکەدا، لەپێداچوونەوەگەراییەوە سەرچاوە دەگرێت. بەتایبەت بۆچوونەکانی ئێدوارد برنشتاین، سۆسیال دێموکراسی ئەڵمانیا. لەژێر کاریگەری ئایدیالگەرایی کانت بەرەو ئایدیای ڕیفۆرمخوازانە هەنگاودەنێت. تۆماس ماساری سەرۆککۆماری چیکۆسلۆڤاکیا، بە بەکارهێنانی چەمکی قەیران، ڕەخنە لە مارکسیزم دەگرێت. ئەم قەیرانە دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر، لەچالاکییەکانی چەپی نەیاری ڕژێمی سەرهەڵدانی بەڵشەفیکی سەرهەڵدەدات. لە ساڵەکانی دوای مانگی ئایاری ساڵی ١٩٦٨ و بەهار پراگ (چیکۆسلۆڤاکیا)، قەیرانی مارکسیزم پەرەدەستێنێت.
لە ساڵی۱۹۷۷، ڕۆژنامەی ئیتالی (Il Manifesto)، کۆنفرانسێکی مێژوویی ڕێکخست، کە نەیارانی چەپی لەبلۆکی خۆرهەڵات و ڕووناکبیرانی کۆکردەوە. بەم بۆنەیەوە، فەیلەسوفی فەرەنسی لویی ئاڵتۆسێر چەمکی "قەیرانی مارکسیزم"ی بۆ دەربڕینی یەکگرتوویی لەکەمپی کۆمۆنیستو قەیرانی تیۆری فراوانتر بەکارهێنا. شانتاڵ موفە و ئێرنێست لاکلاو ئەم باسە قەیراناویەیانلە هەشتاکانیسەدەی ڕابردوو،کتێبی"هەژموون و ستراتیژی سۆسیالیستی" لێکەوتەوە.
ئەم دوو ڕۆشنبیرە، بەئەنجامێکی خێرا مارکسیزم و ماتریالیزمی مێژوویی دەبەنە دادگا. بەیەکخستنی ڕەخنەکانی باڵی ڕاستی مارکسیستەکان، ناوەندگەرایی بوونناسی و ڕوانگەی مێژوویی ڕەتدەکەنەوە.
هەموو ناڕەزایەتییەکانیان لە پانتاییەکی تەواو تیۆرییە و دەقەکانی مارکس و ئەنگڵس دەکەنە ئامانج. کرمی پاوانخوازی لەناو ئەم فیکرەدا بووە. (بەپێی پەندی فەرەنسی، "کرم لەسەرەتاوە لە میوەدایە"). تیۆرەکەیان سەردەکێشێتە پارچە پارچە بوون و جیابوونەوە لەسیاسەت و تەنانەت قبووڵکردنی ڕێگاچارەی دیموکراسی لیبراڵ.
ڕووداوە مێژووییەکان هۆکاری ئەم ناڕەزایەتییانە بوون؟
فلۆریان گولی: چۆن ڕوونیبکەینەوە کە چینی کرێکار لە ئەورووپا دوای شەڕی دووەمی جیهان زۆر کەمتر ڕۆحی شەڕانگێزی هەبووە؟ لەقۆناغی بەرایی سەدەی بیستەم، بزووتنەوەی گەورەی بایکۆتکردن و ڕاپەڕین هەبوو. لەقۆناغی دووەمی ئەم سەدەیە، زۆرکەمتر. لەبەرامبەردا ئەو واقیعییەتەیە کە ئەم فەیلەسوفانە بانگەشە دەکەن ماتریالیزم توانای ڕوونکردنەوەی نییە. کرێکاران هەمان بەرژەوەندی چینایەتی بەرایی سەدەکەیان هەیە، کەواتە بۆچی ڕاناپەڕن؟ پێویستە داتای نوێ بخرێتە ناو شیکاریی هابکارتەوە و مارکسیزم تەواو بێت.
بۆنموونە، قووتابخانەی فرانکفۆرت ڕوونیکردووەتەوە کە بەکۆمەڵایەتیبوونی بنەماڵەی دەسەڵاتخواز لەم قۆناغە کرێکاران پاسیڤدەکا، لەجیاتی شۆڕشگێڕکردن. واتا وەک فەرهەنگ ڕووندەکرێتەوە. واتائابووری واقیعییەت ڕوون ناکاتەوە، بەڵکو کلتوور. لەکۆتایی ئەم پرۆسەیەدا، ماتریالیزم لە فەلسەفەدا پەراوێز دەخرێت. ئەمە سەرەتای جیابوونەوەی نێوان ڕۆشنبیران و چینی کرێکارە. لە کاتێکدا دەتوانین بە شێوەیەکی ماددی کەمبوونەوەی بزووتنەوە و لاوازبوونی کرێکاران ڕوونبکەینەوە. لە پەنجاکان، بڵاوکراوەکان بەپاڵنەری ماددی ئەم دیاردەیان شیکردەوە: لەسەردەمی ئاوەدانکردنەوەی ئەورووپا، کرێکاران سوودمەند بوون لە گەشەی ئابووری.
بەرژەوەندیی ڕێژەییان لەسیستمەکە پەرەپێدەدەن و کەمتر مەیلیان لەڕووخاندنی سیستمەکەیە. لە حەفتاکان، کە دەستکەوتەکانی گەشەکردنی ئابووری کۆتاییانهاتبوو، کێشەکانی ڕێکخستنی بەکۆمەڵ و سەقامگیری ڕۆحی ملکەچبوون، ڕێگرییان لەبەرگریکردن لەبەرژەوەندییە ماددییەکانیان دەکرد.
پۆست مپدێرنیزم چییە؟ بۆچی بەتایبەتی ئارەزووی ژان فرانسوا لیۆتار دەکەیت؟
گیوم ماڤل:لیوتار لە ساڵی۱۹۷۹،لە بارودۆخی پۆستمۆدێرن، پێناسەیە پۆست مۆدێرنیزم دەکات. ڕوونیدەکاتەوە کە گێڕانەوەی پێشڕەوی، لەبەرامبەر ڕەنگدانەوەی ئەوەی ئالان تۆرین پێیدەڵێ "کۆمەڵگای بەرنامەڕێژکراو"، شکستی هێناوە.
بەواتای دۆزینەوەی گشتگیری کۆمەڵگایەکی شارەزای تەکنیکی کە تا دێت پلەبەندی زیاتر دەبێت و لیۆتارد ڕێژەیەکی تایبەتی جیاوازییەکانی لەگەڵ سیستمی پیشەسازی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سەردەمی خۆیدا دەکات. لە مارکسیزمەوە یان وردتر لە ترۆتسکیزمەوە هاتووە، هەروەها ژمارەیەکی دیاریکراو لە ڕۆشنبیران کە دواتر لێی دوورکەوتوونەتەوە.
هەوڵمداوە شوێنپێی خاڵی هاوبەشی نێوان ئەم قۆناغە "مارکسیزم لەخۆیدا" و قۆناغی پۆست مۆدێرنی ئیلهامگرتوو هەڵبگرم. لیۆتار پێش کتێبی "ئابووری پۆست مۆدێرن"، "ئابووریەکی کامەرانیخواز" (لیبیدینال)ینووسیبوو. هەر جۆرە بانگەشەیەکی زانستی لەخوێندنەوەی واقیعییەتی کۆمەڵایەتی بەپێی شیکردنەوەی واقیعی، پرسەکەی بە شێوەیەکی دنەدان لەناوبرد. ئەمە زیاتر ژێستێکە، نەک ئارگومێنتی پەیوەست بەڕەخنەگرتن لە مارکس.
ئارگومێنتەکەی مارکس دەگەڕێنێتەوە بۆ فۆرمێکی مەسیحییەت، کە لەڕوانگەی ڕۆسۆوە وەرگیراوە، بەواتای ئایدیالیزەکردنی دەستکەوتەکانی مرۆڤ لە سروشتدا. لە کاتێکدا لای مارکس هیچ چەمکێکی سروشت نییە کە سروشتێکی جێگیر و چەقبەستووی هەبێت. دوو چەمکی سروشتی لەدەقەکانی مارکسدا هەیە. سەرەتا ماهییەتی واتایی کە ماتریالیزم ناتوانێت نکۆڵی لێ بکات. پاشان سروشتی زیهنی، واتە گۆڕینی شێوەی سروشت لەلایەن مرۆڤەوە.
ئەمە بۆ بیرکردنەوە لەئایدیالی ڕزگاربوون لە سەرپەرشتیاری گرنگە کاتێک لیۆتار دەڵێت، مارکس فانتازیا لەسەر کۆمەڵگەی سەرەتایی دامەزراو دەکات، ئەوا دەگاتە ئەو ئەنجامەی کە چیتر پێویستی بەگۆڕینی سەرمایەداری نییە، بەڵکو چێژوەرگرتن بووە لەکاڵای بەکاربەر. بەمشێوەیە سەرهەڵدانی چێژوەرگرتنی پەتییە، وەڵامێک بۆ لاوازبوونی ئاسۆی زاڵبوون بەسەر سەرمایەداریدا بوو.
کەواتە، دوو چەمکەکەی سروشت لەدەقەکانی ماکرس، دوو ئەنجامی گرنگ لەخۆدەگرن: بەدیهێنانی کامەرانی تاک بەومەرجەی کە دەرفەتی گەشەکردنی ئازاد بۆهەموان بڕەخسێنێت و گۆڕانی بەئازادی سروشت. کە ئێمە بە باسەکانی ئەمڕۆ، بە تایبەت باسی ژینگە دەبەستێتەوە.
فلۆرین گلی، دەتوانی هەڵوێستەکانی ئەنگڵس دەربارەی ستەم دەرهەق بە ژنان ڕوون بکاتەوە؟
فلۆرین گلی: پێداچوونەوە بەکتێبی "سەرچاوەی خێزان، خاوەنداریی تایبەتی و حکوومەت" تا ڕادەیەک کارێکی قوورسە کە ئەنگڵسی فەیلەسوف لەدوو مانگدا بە بەکارهێنانی دەستنووسەکانی مارکس نووسیبووی، کە پێش چەند مانگێک مردبوو. کارەکەی پاڵپشتە بە لێکۆڵینەوەی شارەزایانی خەڵکناسی کۆمەڵگای کۆن لەوسەردەمەدا.
ئەمە زانستێکی زانستییەو بەدۆزینەوەی نوێ دەگۆڕێت، کە لەچاپی دووەمی کتێبەکە ڕوونیدەکاتەوە. دوای سەدەیەک، خوێندنەوەی کتێبەکە جێگای سەرسووڕمانە. هەرچەند لەڕوانگەی ماتریالیزمەوە سەرنجڕاکێشە، چونکە دووکلیلی سەرەکی بۆ پێداچوونەوەی کۆمەڵگا دەخاتەڕوو کە هاومانای کارو خێزانە.
بڵاوکراوەی سۆسیال (Éditions sociales)، لەچاپەکەی ساڵی١٩٥٤ی کتێبەکە، باسی هەندێک نووسینی ئەنگڵس و ئاماژەکردنی بەهەڵەی تێبینییەکانی کردووە... خێزان لەپرۆسەی مێژووییدا، ئەوەندەی کار ڕۆڵی بوە. باوکودایک، منداڵبوون، حەزە سێکسییەکان، فاکتەری یەکلاکەرەوەکانی قۆناغی مێژوویین. هاوکات هەم مێژوویی و هەم سروشتیین.
نەک تەنها بنیاتنانی کۆمەڵایەتی، بەڵکو بەشێکیشی لە پەیوەند بەجەستەی مرۆڤەوە بەسروشت جێگای سەرنجە. بۆنموونە، جیاوازی جەستەیی نێوان ژن و پیاو کە لەپەیوەند بەجوڵانەوەی فیکری هەنوکە لەئەمڕۆدا زانستە کۆمەڵایەتییەکانە. بۆیە بێرنارد لاهیر باوەڕیوایە سۆسیۆلۆژیا لەشیکردنەوەدا، مرۆڤی زۆر لەئاژەڵ جیاکردووەتەوە. بەگوتەی ئەو، پێویستە ئێمە هەموو زانستەکانی ئاژەڵ لەشیکارەکەماندا بەکاربێنین. پێش مرۆڤیش کۆمەڵێک پەیوەندی کۆمەڵایەتی سروشتی هەبووە، لای شامپانزییەکان، مێروولەکان...
دەکرێت پێداچوونەوە بەم زانستە، بیرکردنەوە لەئەدای مرۆڤ باشتر بکات. پرسیارەکە گۆڕینی کۆمەڵناسی نییە بۆ بایۆلۆجی، بەڵکو تێکەڵکردنی زانستە سروشتییەکان و زانستە مرۆییەکانە.
چۆن دەکرێت خوێندنەوەکانتان و ئەم کارە تیۆرییە، یارمەتی خەبات بدەن؟
گیوم ماڤل: ڕەتکردنەوەی ماتریالیزم و دروستکردنی دابەشبوون لەسەربنەمای شووناسەکان و نەک لەسەربنەمای پەیوەندییە بابەتییەکان، دەبێتە هۆی بنبەستێکی سیاسی. شانتاڵ موفە و ئێرنست لاکلاو ڕیشەی کێشەکان بۆ ستراکچەری زیهنی دەگێڕنەوە، نەک ستراکچەری بابەتی و پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان. ئەم ڕوانگەیە خەبات پارچە پارچە دەکات.
هەمیشە خەباتە فێمێنیستییەکان، دژەڕەگەزپەرستی، ژینگەپارێزی، کە بەشێکبوون لەمێژووی خەباتی چەپ، لێکجیادەکرێنەوە. بۆیە پێویستە شێوازێکیتر بۆ پەیوەندی بێنینەکایەوە. شانتاڵ موفە و ئێرنست لاکلاو تیۆرێک بەپێی ئەزموونی ئەرجەنتینی دەخەنەڕوو، پۆپۆلیزمی چەپ.
واتە بوونی سەرکردەیەک کە بتوانێت ڕۆحی هاوکاری لەسەربنەمای گوتاری ئۆپۆزیسیۆنی گەل- نوخبە لەنێوان ئەم خەباتە جیاوازانەدا دروستبکات، کە چیتر لەگەڵ هیچ پلانێکی چینایەتیدا ناگونجێت. ئەمەش دەبێتەهۆی چەندین بنبەستی سیاسی. ئەگەر تەنیا شەڕ دەبێتەهۆی بەردەوامبوونی خەبات و نەک سوودی ماددی بابەتیانە (بۆنموونە مافی کاری شکۆمەندانە)، ئەوا خەباتی بێ ئامانجی دیاریکراو و سەربەخۆ بەهای دەبێت.
چیدی ئەمە ڕێگامان پێ نادات بیر لەداهاتوو بکەینەوە و ئاسۆیەک بۆ زاڵبوون بەسەر سەرمایەداریدا نییە. ئەمەش کێشە بۆ چەپەکان سەبارەت بە مێژووەکەی دروست دەکات. پۆست مارکسیزم ئەم پرسە تەواو نوێیانە دەناسێنێت، کە ماوەیەکی زۆرە وروژێنراوون. چەقبەستووییەکی وەها ستراتیژی لەکاریگەری هەڵمەتە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا دەردەکەوێت.
کەواتە ئەم چەقبەستووە لەچی پێکدێت؟
گیوم ماڤل: ئەگەر بڕیارە گوتار تەنیا دژایەتییەکان بووروژێنێت نەک پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان، ئێمە هەوڵدەدەین خەباتێک بخەینە مەترسییەکیزۆر گرنگەوە و خەباتێکیتر پیرۆز بکەین. بەمشێوەیە، تاکتیکەکانی پۆپۆلیزم سەردەکێشێتە لەبەرچاوگرتنی هەڵبژاردنەکان وەک ئامانجێک نەک هۆکارێک.
تەواوی خەبات لەدەوری ساتەوەختی پیرۆزی هەڵبژاردن چڕدەبێتەوە و بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییە چینایەتییەکان نییە کە لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە بەدی دێت. دەتوانین زیاترپراکتیزە ناوخۆیی و بەدیلەکان هەڵبژێرین، کە لەخۆیاندا سەرنجڕاکێشن، بەڵام ئەم فۆرمەی سیاسەت، لەئامادەیی ڕێکخراوێکی گەورەتر، بۆ بەگژداچوونەوەی حکوومەت و دامەزراوە داراییەکان کێشەخوڵقێنن. جگەلەوە، گرنگە وەڵامێک ئامادەبکرێت بۆ ڕێگریکردن لەپێشکەوتنی فاشیزم. چەمکێکی بەرمەبنای ناسنامە یان ئایدیالیستی زۆرکاریگەر نییە لەبەرەنگاربوونەوەی کاڵبوونەوەی سنوورە چینایەتیەکان.
بە ubérisation (خۆبەخشین)، گەڕاینەوە بۆ ئەو فۆرمانەی بەرمەبنای کرێبوون کە لەسەدەی نۆزدەدا باو بوون. کارێک، کە چینە کەم دەرامەتەکان دەباتە ژێرپرسیار. مانوێڵ سەرڤێرا مارزال، لەڕاڤەی سۆسیۆلۆژیای حزب "فەرەنسە ملکەچ نابێت" نیشانیدا، چینە کەم دەرامەتەکان بەهۆی نەبوونی توانای تەکنیکی و دارایی بەستنی پەیوەندی، لەڕێکخستنەکانی ئەم حزبە وەلانراون یان پەراوێز کراوون.
نابێت لەبیرمان بچێت کە فاشیزم لەوانە بەهۆی نەبوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان گەشە دەکات. گۆشەگیربوونی چینە بێبەشەکان بەهۆی نیشتەجێبوون لەلاپەڕی شارەکان و نەبوونی کاری جێگیر، دەبێتەهۆی تێکەڵبوونی سنووری چینایەتی. بێئەو خەباتانەی کە زادەی فەزای کۆمەڵایەتین بۆمرۆڤەکان، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو زەمینە کۆمەڵایەتییەی فاشیزم تێیدا گەشە دەکات، گرانتر دەبێت.
ir.mondediplo.com