
ماوەی چەند ڕۆژە خۆپیشاندانی بەرفراوان بە ئاڵا سوورەکانی کۆمۆنیستییەوە لە مەدرید بەڕێوەدەچێت و خێوەت لە گۆڕەپانی "پۆرتا دێل سۆل" (گۆڕەپانی سەرەکی لە مەدرید) هەڵدراوە، ئەوەش وەک ناڕەزایەتییەک دژ بە دەرکردنی زۆرەملێ یانەی ژنێکی بەساڵاچوو (ماری کارمەن، تەمەن ٨٧ ساڵ) لەو شوقەیەی کە ٧١ ساڵ تێیدا دەژیت.
کێشەکەی کارمەن وەک بڵێسەیەک هات کە تووڕەیی جەماوەریی بە ڕابەرایەتی شیوعییەکان گڕدا و ئێستا بۆتە شۆڕشێک دژ بە بەرزبوونەوەی شێتگیرانەی نرخەکانی کرێ و قەیرانی کەمیی نیشتەجێبوون لە ئیسپانیا. کارمەن بە هێزی پۆلیس لەسەر داوای کۆمپانیایەکی خڵنوو و بەرە کە بیناکەی کڕیبووەوە دەرکرا.
ئەو کۆمپانیا قۆرخکارە کرێکەی لە ٤٤٠ یۆرۆوە بەرزکردبۆوە بۆ ٢,٦٥٠ یۆرۆ لە مانگێکدا، لە کاتێکدا مووچەی خانەنشینییەکەی کارمن (١,٣٥٠ یۆرۆیە) .
شیوعییەکان داوای دەرکردنی بڕیارێکی دەستبەجێ دەکەن بۆ سەندنەوەی خاوەندارێتیی شوقەکە لە کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکە و گەڕاندنەوەی بۆ ژنە بەساڵاچووەکە.



































































