به‌پێی زانیارییه‌كانی (رێگای کوردستان)، حزبی شیوعی، نامه‌یه‌كی ناوه‌خۆیی ئاراسته‌ی ڕێكخستنه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان كردووه،‌ بۆ ئاماده‌كاری ناردنی خۆبه‌خش و هێزی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان.
ئه‌مرۆش له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌: دژی هێرشی هێزه‌ توندڕه‌وه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع، بە ئەركی خۆمان دەزانین، بانگەوازی هەموو ڕێكخستنەكانی حزب و هاونیشتمانییان بكەین، بۆ درێژە پێدان و فروانكردنی خۆپیشاندانەكان بۆ بەردەم قونسڵخانەكان و مانگرتن و چالاكی ڕاستەوخۆ.
هاوكات له‌ دوێنێوه‌ ژمارەیەکی زۆر له‌ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و كوردانی باكوور، وه‌ك هاوكاری و پاڵپشتی بەرەو ناوچە سنورییەکانی رۆژئاوای کوردستان بەرێکەوتوون و له‌ سنووره‌كان په‌ڕینه‌وه‌. دەم پارتیش کۆبونەوەی هەفتانەی خۆی لە پەرلەمانی تورکیاوە گواستەوە بۆ سنوری ڕۆژئاوای کوردستان.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا