ڕۆژی یەک شەمە بەرواری ٣ ی ئایاری ٢٠٢٦ لەسەر بانگهێشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، شاندێکی حزبمان لە سوید بەشداری کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری (یەکێتی نەتەوەیی) بوون کە بە دروشمی ( پاراستنی دەستکەوتەکانمان، لە یەکڕیزی نەتەوەییماندایە) لە ستۆکهۆڵم بەسترا.
کۆبوونەوەکە کە بەبەشداری چەند حزب ولایەنێك و چەندین کەسایەتی سیاسی و هونەری وزانستی بەڕێوەچوو، سەرەتا ساتێك وەستانی بێدەنگی بۆ شەهیدان لەلایەن بەڕێوەبەرانی کۆبوونەوەکە بەهزاد پیرموسا و شەهلا حەفید ڕاگەیەندراو دواتر هەڤاڵ زەینەب موراد هاوسەرۆکی کەنەکە بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و هەندێك زانیاری سەرەتایی دەربارەی مەبەستی کۆبوونەوەکە باسکرد. سەرەتای کارەکان بەخوێندنەوەی دۆکۆمێنتی (ڕوانگە ) کەلەلایەن کۆنسەی بەڕێوەبەری ك ن ك ئامادە کرابوو دەستی پێکرد.
دواتر دەرگای گفتوگۆ کرایەوەو بەشداربووان بیرو بۆچوون و پێشنیاری جیاوازیان خستە ڕوو کە خاڵی هاوبەش تیایدا فراوانکردن و گشتگیرکردنی چەتری کەنەکە بوو کە دەبێت لەئاست خواست و ئەو یەکدەنگیە بێت کە خۆپیشاندانە جەماوەریەکان بۆ پشتگیری ڕۆژئاڤا لەکوردستان و لەتاراوگە بووە دەربڕ وگەلەکەمانی یەکخست.
شاندی حزبمان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان نەسرین عەزیز وئاسۆی لاوان وهاوڕێ ڕێواس ئەحمەد سەرنوسەری ڕێگای کوردستان، دیدو بۆچوونی خۆیان لەدوو بەشدا پێشکەش بەکۆبوونەوەکە کردوو تیایدا کۆمەڵێك پێشنیاری پراکتیکی و گرنگ خرایە بەردەست کۆبوونەوەکە وسەرەڕای ڕەخنە لەو ڕەوشەی لەنێوان هێزە کوردستانیەکان دروست بووە بەتایبەت لەباشوور، بەڵام پێویستە کاری پێکەوەیی ئەنجامبدرێت وهەوڵی ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی چوارچێوەکی دیموکراتیانە کە بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان لەهەرچوارپارچەی کوردستان بەهەموو پێکهاتەکانیەوە بکاتە ئامانجی خۆی.
کۆبوونەوەکە کە چوارکاتژمێری خایاند بە هەندێك ڕوونکردنەوە لەلایەن ئەندامانی ئامادەبووی ك ن ك و ووتارێکی کورتی هەڤاڵ زەینەب موراد کۆتایی پێهات.

 

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of one or more people, dais and text that says 'P I'


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا