چارەنووسی مووچە لە نێوان ڕێکارە تەکنیکییەکان و تەنگژەی داهاتی ناوخۆدا

ڕێگای کوردستان

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 29/3/2026، تیمی تەکنیکی وەزارەت ، لیستی مووچەی مانگی ئازار و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوباتی ڕەوانەی بەغداد کرد. 
وەک وەزارەتەکە ئاماژەی پێکردووە، بڕیارە سبەی دووشەممە، ئەم بەڵگەنامانە بە فەرمی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بکرێن بۆ دەستپێکردنی ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە.

سەرەڕای تەواوکردنی ئەم ڕێکارانە،بەڵام هێشتا مەترسی لای مووچەخۆران هەیە. چونکە گرێکوێرەی سەرەکی، مەرجی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆیە بۆ بەغداد وەک وەک یەکێک لە مەرجەکانی خەرجکردنی مووچە. بەهۆی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران، چالاکییە بازرگانییەکان پاشەکشەیان کردووە و داهاتی ناوخۆیی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، چەند جارێکیش دەسەڵاتدارانی هەرێم جەختیان لەسەر کردووەتەوە، کە بۆ ئەم مانگە حکومەت ناتوانێت ئەو بڕە پارەیە دابین بکات.

ئێستا چاوی فەرمانبەران لەسەر ئەوەیە، ئایا بەغداد بەهۆی دۆخی نائاسایی ناوچەکە نەرمی دەنوێنێت یان دیسان مووچە دەبێتە قوربانی کێشە داراییەکان؟

چاودێران پێیان وایە ئەم مانگە تاقیکردنەوەیەکی سەختە بۆ ئیرادەی سیاسی هەردوو حکومەت، تاوەکو ڕێگری بکەن لەوەی ململانێ هەرێمایەتییەکان ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان پەکبخات. بۆیە پرسی ناردنی شایستە داراییەکان ئێستا لە چاوەڕوانی بڕیاری سیاسی کۆتاییدایە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا