​بۆ سەرجەم جوتیاران و هاونیشتمانیانی خۆشەویست
​لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی دروێنە و بەهۆی ئەو بارانبارینە زۆرەی ئەمساڵ کە بووەتە هۆی زیادبوونی پوش و پەڵاش لە دەشت و کێڵگەکاندا، مەترسیی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە زیاتر بووە. پاراستنی بەرهەمی ڕەنجی ساڵێکی جوتیاران و سەلامەتی ژینگەکەمان ئەرکێکی نیشتمانیی هەموومانە. هەر بۆیە، تایبەتمەندی ناوەندی جوتیارانی حزبی شیوعی کوردستان ئەم ڕێنمایی و داواکارییانەی خوارەوە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاووڵاتییان دەکات:
🔺​جوتیارانی خۆشەویست، هاونیشتمانیانی ئازیز، ڕێبواران و شۆفێرانی دەڕاسە؛
ئێستا لە وەرزی دروێنە نزیک دەبینەوە و ئەمساڵ بەهۆی بارانبارینی باشەوە پوش و پەڵاش زۆرە، بۆیە هیوادارین ئەم خاڵانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:
​داوا لە برا جوتیارەکان دەکەین دەوروبەری محاویلەکانی کارەبایان لە کژوگیا و پوش و پەڵاش پاک بکەنەوە. ئەگەر کارەبا بەکارناهێنن، باشترە سەرچاوەی سەرەکیی (ڕەیسی) کارەباکە بکوژێننەوە.
​داواکارین جوتیاران لەم وەرزەدا خۆیان لە ئاگرکردنەوە بە هەموو شێوەیەک بپارێزن.
​برا جوتیارەکان، ئەوانەی تراکتۆریان هەیە، ئامادەکاری بکەن (بۆ کێڵانی دەوروبەری ئاگر) لە کاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا.
​خاوەن دەڕاسەکان، بۆ هەر کارێکی چاککردنەوە یان لەحیمکردن، پێویستە دەڕاسەکانیان بەرنە ناو گۆڕەپانێکی پاک. هەروەها زۆر گرنگە هەموو دەڕاسەیەک ئامێری ئاگرکوژێنەوە و تەنکەری ئاوی لەگەڵدا بێت.
​داوا لە پارێزگار و بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی دەکەین ئامادەکاریی پێویست بکەن بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
​داوا لە شۆفێران و سەرنشینانی ئۆتۆمبێل دەکەین خۆپارێزی بکەن لە کێشانی جگەرە و فڕێنەدانی پاشماوەکەی (قاڵتەجگەرە) بۆ ناو دەشت و کێڵگەکان.
​داوا لە پارێزگار و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بۆ پاککردنەوەی قەراغی شەقامە سەرەکییەکان لە گیا و پوش، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە کەوتنەوەی ئاگر.
​تایبەتمەندی ناوەندی جوتیارانی حزبی شیوعی کوردستان
١١ / ٥ / ٢٠٢٦  


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا