فەرهاد ئەتروشی پیرۆزبایی لە هەردوو حزبی شیوعی عێراق و کوردستان دەکات لە یادی دامەزراندنیان و جەخت لە پێویستی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان هێزە سیاسییەکان و حزبە نیشتمانییەکان دەکاتەوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی پیرۆزباییەکەیە:
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکی پیرۆزباییدا، بە شانازییەوە پیرۆزبایی لە هەردوو حزبی شیوعی عێراق و کوردستان كرد، بە بۆنەی یادی دامەزراندنیان، لە 31ی ئازاری 1934، خاوەن مێژوویەکی تەژی و دوور و درێژی خەبات و قوربانیدان لەپێناو ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا.
جێگری سەرۆک، جەختی لە پێویستی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان هێزە سیاسییەکان و حزبە نیشتمانییەکان بە تایبەتی لەم قۆناغەدا كردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامی ئەو جەنگەی لە ناوچەکەیە، ئاماژەی بە بایەخی پشتیوانی ئەو هەوڵ و تەقەلایانەش كرد كە دەدرێن لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.
نوسینگەی راگەیاندنی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
31ی ئازاری 2026