
مستەفا رەسول
۱ـ ئەندێشەی شاعیر
سەما بە شیعر دەکا
لە تەنیاخانە
۲ـ خانەقای ماسیەکان،
لە ئۆپەراسیۆنی مرۆڤ بەدەر نییە_
دەریا!
۳ـ ستیانێک بە قەد پیتی هێ،
لە وشە بۆت دەچنم_
بە ئامێری ئەندێشە!
٤ـ سیمورغی دڵم،
گەشتێکی رووحی دەکا_
بۆ کێوی قاف!
٥ـ لەگەڵ ڕۆکێتە ساردەکان،
درۆ بەر درۆ دەکەوێت
کاریکاتێری سیاسی!
٦ـ تاسەداری شرۆڤەیەکم،
تا پەڕوانەی دڵم ئۆقرە بگرێ_
بە دەنگی بوشرا کەسنەزانی!
۷ـ شنەی شەماڵی بەرکەوت،
جەزبەی گرت_
درەخت!
۸ـ هەواڵ نێڕی خێڕایە،
زوو مێشک ئاگادار دەکاتەوە_
چاو!
۹ـ لە هەواری چاوەڕوانی،
خۆزگەکانم بوون بە خونچە_
بۆنی پەستارێکیان لێ دێ!
۱۰ـ کەرکووکی نائومێد،
گوێی لە فیکەی حەرام زادەیە_
چاوی لە سەر هیوا!