
ڕێناس گەرمیانی
لە وەرزی باران بارینی ئەمساڵدا ڕێژەی باران بارین لە شاری خورماتوو گەیشتۆتە 195 ملم بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پار سێ هێندە زیادی کردووە ومەترسی وشکە ساڵی وکەمئاوی لەناوچەکەدا نەماوە.
جەماڵ ئەحمەد بەڕێووەبەری فەرمانگەی کەشناسی خورماتوو بە ڕێگای کوردستانی وت:- خورماتوو ودەوروبەری ئاستی پێویستی باران بارینی لە ئەمساڵدا تێپەڕاندووە ولە سەرەتای باران بارینی ئەمساڵەوە تاکو ئێستاکە گەیشتۆتە 195 ملم وئەگەریش هەیە لە ڕۆژانی داهاتودا لەکاتی باران بارینی زیاتر بگاتە 210 بۆ220 کەئەمەش بۆ خەڵکی ناوچەکە دڵخۆشکەرە ومەترسی وشکە ساڵی نه هێڵاووە.
وتیشی:- تاکو ئێستا شەپۆلەکانی باران بارین کۆتایی نەهاتووە وئەگەریش هەیە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە باران بارنێکی بە هێز ناوچەکە بگرێتەوە.
You sent