
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند رێگە نادەین كەشتیەكانی دوژمن بەگەرووی هورمزدا تێپەڕن و بەڵام بۆ كەشتیەكانی عێراق و دۆستەكانمان كراوەن، دووپاتیشی كردەوە كە هیچ دانووستانێك لەگەڵ ئەمەریكا لەگۆڕێدا نییە.
عەباس عێراقچی رایگهیاند، "هیچ دانوستانێک لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا نییە، کە لە ڕێگەی نێوەندگیری جۆراوجۆرەوە پەیام دەنێرێت". جەختیشیکردەوە، "لایەنی ئەمریکیمان لە بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئێران ئاگادارکردەوە، ئەوانیش بەهۆی خۆڕاگریی هێزە چەکدارەکانمانەوە پاشەکشەیان کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا سەرنجمان لەسەر بەرگریکردنە لە وڵات و تا ئێستا هیچ دانوستانێک لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا نهكراوه"، ڕوونیشیکردەوە "ئەم شەڕە شەڕی ئێمە نییە، هەروەها شەڕی ئەمریکاش نییە؛ بەڵکو ئیسرائیله و ههر ئیسرائیلیش ئەمریکای هانداوە".
عەباس عێراقچی ئهوهشیخستهڕو،، "ئامانجی ئیسرائیل بەدیهێنانی پڕۆژەی ئیسرائیلی گەورەیە، کە خاكی وڵاتانی ناوچەکە لەخۆدەگرێت، كاری لهپێشینهی ئهمریكاش، ئیسرائیلە، بنکە ئەمریکییەکانیش بۆ ئاسایشی ئیسرائیلن، واشنتن هەموان دەکاتە قوربانی بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی تەلئەبیب".
وهزیری دهرهوهی ئێران ئاشكراشیكردوه، "ئێمە ڕێگەمان بهكهشتیهكانی عێراق، چین، ڕوسیا، هیندستان، پاکستان و هەندێک وڵات داوه كه به گهروی هورمز تێپهڕن کە وەک نەتەوەی دۆست دەستنیشانمان کردون.
عەباس عێراقچی راشیگەیاند، ئەمریکا نەیتوانیوە ئامانجەکانی لە جەنگی دژی ئێران بەدەستبهێنێت و شکستیهێناوە لە "گۆڕینی دەسەڵات" لهئێران، رەخنەشی لە وڵاتانی ناوچەکەش گرت و وتی، "ئهوان هۆشدارییەکانی ئێرانیان بە هەند وەرنەگرت و تەنانەت ئامادەنەبون سهركۆنهی هێرشەکانی سەر خاکەکەشیان بکەن، ئەوەش بوه هۆی دروستبونی ئەم رەوشە نەخوازراوەی ئێستا".
ئیدارەی ترەمپ پلانێکی ئاگربەستی 15 خاڵی پێشکەش بە ئێران کردوە، پلانهكهش لە ڕێگەی نێوەندگیرانی پاکستانەوە پێشکەش بە ئێران کراوە، کە پاکستان پێشنیاری میوانداریکردنی دانوستانە نوێیەکانی نێوان واشنتن و تارانی کردوە.