
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە چین بۆ ئەنجامدانی لووتکەیەکی گرنگ لەگەڵ شی جین پینگ، هاوتا چینییەکەی. هاوکات پابەندیی خۆی بە ڕێگریگریکردن لە ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی دووپاتکردەوە و پێش جێهێشتنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران یان دەبێت بگاتە ڕێککەوتنێکی باش لەگەڵ ئەمریکا، یان ڕووبەڕووی وێرانکاری دەبێتەوە.
ترەمپ ئەوەشی ووت، پێشبینی ناکات پێویستی بە هاوکاریی پەکین بێت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران و کەمکردنەوەی هەژموونی تاران بەسەر گەرووی هورمزدا.
لەلایەکی دیکەوە، هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییە نهێنییەکانی ئەمریکا کە سەرەتای ئەم مانگە دەرچوون و ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، بڵاویکردوونەتەوە، ئاشکرایان کردووە کە ئێران زۆربەی تواناکانی سەربازی و مووشەکیی خۆی بەدەستهێناوەتەوە، ئەمەش پێچەوانەی لێدوانەکانی ترەمپە کە دەڵێت سوپای ئێرانی تێکشکاندووە.
