یانەی ڕیاڵ مەدرید هەلی یەكلاكردنەوەی كیلیان مباپێی فەڕەنسی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان بەخۆی ڕاسپاردووە ئەگەر بیەوێت خەونەكەی بەدیبهێنێت و ڕووبكاتە یانەی شاهانە.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاماژەی بەوەكرد كە مباپێ نایەوێت مەرجی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ وەرزی سێیەم كارابكات لەگەڵ پاریس سان جێرمان و چاوەڕێ دەكرێت فشار لە كارگێڕی یانە پاریسیەكە بكات تا لەكۆتایی ئەم وەرزەدا بیفرۆشن.

ڕونیشیكردەوە كە كیلیان بەو هەنگاوەی پاریس دەخاتە بەردەم سەركێشی لەدەستدانی تواناكانی بەشێوەیەكی خۆڕایی لەكۆتایی وەرزی داهاتوودا كە گرێبەستەكەی كۆتایدێت.

ڕۆژنامە ئیسپانیەكە ئاشكرایكرد كارگێری یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەو ئەركەی بە مباپێ سپاردووە تا لەگەڵ یانەی پاریس گفتوگۆبكات لەبارەی نرخی گواستنەوەی بۆ یانەی شاهانە.

لەكۆتایشدا دوپاتیكردەوە ئاستە خراپەكەی بنزیمە لەم وەرزەدا بووەتە هۆی نوێبونەوەی گرنگیدانی ڕیاڵ مەدرید بەگواستنەوەی مباپێ.