
رۆژی چوارشەممە لە كاتی بەشداریكردن لە مەشقەكانی ریال مەدرید، هازارد راهێنەری یانەكەی تووشی شۆك كرد.
بەپێی ئەو میدیایانەی لە بەشێك لە مەشقەكانی ریال مەدرید ئامادەبوون، لە كۆتایی مەشقەكان كارلۆ ئەنچیلۆتی بڕیاریداوە یارییەك لە نێوان یاریزانانی تیپی یەكەم و تیپی دووەمی ریال مەدرید 'كاستیا' ئەنجام بدات.
یارییەكە لە دوو گێم پێكهاتووە و هەر گێمێك 30 خولەك بووە.. وەك میدیاكان گوتوویانە پێدەچێ ئەنچیلۆتی بیری لەوە كردبێتەوە هازارد لە یاریی یەكشەممەی داهاتوو بەرامبەر ڤایادۆلید لە خولی لالیگا بەشداریی پێبكات، بۆیە لە یارییەكەی بەرامبەر كاستیادا كردوویەتی بەهێرشبەری سەرەكی لە پاڵ كەریم بنزیمادا.
هەردوو یاریزانەكە، هازارد و كەریم، بەهۆكاری جیاواز لەو یارییەدا بوونەتە جێگەی سەرنج.
میدیای ئیسپانیا گوتوویانە، هازارد زۆر خراپ دەركەوتووە لە رووبەڕووبوونەوەی یاریزانانی كاستیا، رووبەڕووی زەحمەتیی زۆر بووەتەوە لە زاڵبوون بەسەریان و تێپەڕاندنیان، دەركەوتووە ئەو توانای جەستەیی زۆر خراپبووە.
هەرچی بنزیمایە، لە بەشی یەكەمی یارییەكەدا نەدرەوشانەوەتەوە و بەشدارییەكەی زۆر لاواز و خاكەڕایانە بووە، بەڵام لە گێمی دووەمی یارییەكەدا باشتر دەركەوتووە، بەڵام نەیتوانیوە گۆڵ تۆمار بكات و لەگەڵ ئەوەشدا، باشترین ئاستی لە نێو هەموو یاریزانانی دیكەدا هەبووە.