
🔻کاردانەوەی ژمارەیەک لە حزبە شیوعی و چەپەکانی جیهان دژ بە دەستدرێژیەکانی ئەمریکا بۆ سەر فەنزەویلاو ڕفاندنی سەرۆک مادۆرۆ و هاوژینەکەی
🔻حزبی شیوعی عێراق :ئەوەی ئیدارەی ترەمپ ئەنجامی دەدات لە بۆردومانی ئاسمانی و بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕفاندن و دەستبەسەرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی، هیچ نییە جگە لە چەتەیی نێودەوڵەتی کە سەروەری وڵاتان پێشێل دەکات و گەلان دەترسێنێت.
🔻حزبی شیوعی هیندستان (مارکسیست) ڕێپێوانی جەماوەری گەورەی ئەنجامدا و سکرتێری گشتی یەکێتییە کرێکارییەکانی ئەو وڵاتە ڕاستەوخۆ بەشداری تێدا کرد.
🔻 حزبی شیوعی چیلی بەیاننامەیەکی توندی دەرکرد و داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وڵاتانی ناوچەکەی کرد بۆ وەڵامدانەوەی ئەمریکا.
🔻حزبی شیوعی ڕووسیا لەسەر زاری گێنادی زیوگانۆڤەوە:ترەمپ دوای ئەوەی ڕۆڵی نێوەندگیری لە چەندین ململانێدا گێڕا کە بەبێ دەستوەردانی ئەو چارەسەر کران، ئێستا دەیەوێت خۆی وەک "پیاوێکی بەهێز" نیشان بدات. هەر لەخۆڕا نەبوو کە ناوی "وەزارەتی بەرگری ئەمریکا"ی گۆڕی بۆ "وەزارەتی جەنگ".
🔻حزبی شیوعی ئوردن هاتە دەنگ و ئیدانەی دەستدرێژیەکانی ئەمریکای کرد ، بۆ سەر فەنزەویلاو ڕایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی هاوڕێ مادۆرۆ دەکەین
🔻حزبی شیوعی بەرازیل:ئەم کردەوانە تیرۆری نێودەوڵەتین و کاریگەرییان لەسەر تەواوی ئەمریکای لاتین هەیە. هەر بۆیە بەرگریکردن لە ڤەنزوێلا دەبێتە کارێکی زۆر بەپەلە. پێویستە حکومەتە خاوەن سەروەرییەکانی ناوچەکە، بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و حیزبە سیاسییەکان یەکبگرن بۆ هاندانی جوڵە و ناڕەزایەتی بەرفراوان بۆ ئیدانەکردنی ئەم هێرشانە، و ڕێگری بکەن لە پەرەسەندنی دەستدرێژییەکان
🔻حزبی شیوعی ئوردن : سەرکۆنەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی هاوڕێ مادۆرۆ دەکەین
🔻حزبی شیوعی بێلارووس : ئەم ڕووداوانە تەنها دەرکەوتنێکی تری سیاسەتی ئیمپریالیزمی ئەمریکایە، کە لەسەر بنەمای دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی دەوڵەتانی خاوەن سەروەری، فشاری ئابووری و سەربازی، و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و ئیرادەی گەلان دامەزراوە.
🔻یەکێتیی لاوانی دیموکراتی لوبنان داوای خۆپیشاندان و هاوسۆزیی نێودەوڵەتی دەکات بۆ گەلی ڤەنزوێلا و سەرکۆنەکردنی ئەو هەڵمەتە سەربازی، سیاسی و ئابوورییەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژی ڤەنزوێلا دەستی پێکردووە