ئا: دامون سدیق

بە‌رە‌و پێشچوونی ڕووداوە‌كانی ڕۆژهە‌ڵاتی ناوە‌راست و بە‌دیاریكراوی ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل نیگە‌رانییە‌كی زۆری لای تە‌واوی جیهان دروستكردووە‌. ڕە‌وتی چە‌پی ئە‌وروپی كە‌ هاوپە‌یمانییە‌كی حزبە‌ كۆمۆنیستە‌كانی ئە‌وروپایە‌، داوای هێوركردنە‌وە‌ی دۆخە‌كە‌ دە‌كات و لە‌ ماڵپە‌ڕی فە‌رمییانە‌وە‌ بڵاوكراوە‌یە‌كیان بڵاوكردۆتە‌وە‌ كە‌ تیایدا هاتووە‌: هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەیسەلمێنێت کە هۆشدارییەکانمان لە هە‌ڵگیرسانی جە‌نگێكی گە‌ورە‌تر لە‌جێی خۆی بووە‌، چە‌پی ئە‌وروپی هێرشە‌كە‌ بە‌ هە‌نگاوێكی نابە‌رپرسانە‌ ناوزە‌ند دە‌كات و داوای ڕاگرتنی دە‌ستبە‌جێ و گشتگیری هێرشە‌كان دە‌كات، جیهان لە‌ لێواری جە‌نگێكی ئیقلیمیدایە‌ لە‌گە‌ڵ مە‌ترسی بە‌رفراوانبوونێكی كۆنترۆڵنە‌كراو كە‌ ئە‌مریكاش لە‌ڕووی سە‌ربازییە‌وە‌ بە‌شدار دە‌بێت. چە‌پی ئە‌وروپی ئیدانە‌ی هێرشە‌ فراوانە‌كانی ئیسرائیل دە‌كات بۆسە‌ر لوبنان كە‌ بەهۆیە‌وە‌ زیاتر لە‌ هە‌زار هاووڵاتی سڤیل بوونە‌ قوربانی، ئە‌م هێرشانە‌ وا نیشانی دە‌دە‌ن كە‌ دژی حیزبوڵڵا ئاراستە‌ دە‌كرێت، بە‌ڵام هەروە‌ك لە‌ غە‌زە‌ ڕوویدا قوربانییە‌ سە‌رە‌كییە‌كە‌ هاووڵاتیانی سڤیلن لە‌ بۆردوومانە‌ هە‌ڕە‌مە‌كییە‌كانی ئیسرائیل و ئاوارەبوونیان بەهۆی داگیركارییە‌كانیە‌وە‌، كە‌ كارێكی نامرۆڤانە‌یە‌ و دە‌رئە‌نجامی سیاسە‌تی ڕە‌گە‌زپە‌رستی و ڕاستڕە‌وی حكومە‌تە‌كە‌ی نە‌تە‌نیاهۆیە‌.

یە‌كێتی ئە‌وروپا پێویستە‌ چیتر چاوپۆشی نە‌كات لە‌ تاوانە‌كانی سوپای ئیسرائیل لە‌ فە‌ڵە‌ستین و غە‌ززە‌ دژ بەهە‌زاران هاووڵاتی ئاوارە‌بوون. چە‌پی ئە‌وروپی داوای ئاگربە‌ست و كشانە‌وە‌ی هێزە‌كانی ئیسرائیل دە‌كات لە‌ غە‌زە‌ و لوبنان، وە‌ هاوسۆزیمان لە‌گە‌ڵ سە‌رجە‌م قوربانییانی جە‌نگ دووپاتدە‌كە‌ینە‌وە‌ و داوا لە‌ یە‌كێتی ئە‌وروپا دە‌كە‌ین بە‌ دانپێدانان بە‌ دە‌وڵە‌تی فە‌ڵە‌ستینی بە‌پێی سنووری ساڵی 1967.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە