
لە بەیاننامەیەکدا، حزبی شیوعی کوبا بە توندی ئیدانەی دووژمنکاریەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری فەنزەویلاو نیکۆڵاس مادۆرۆ مۆروسی سەرۆکی ئەو ووڵاتە دەکات.
لە بەیاننامەکەدا حزبی شیوعی کوبا، ڕایگەیاندووە، بڵاوەپێکردنی هێزی سەربازی ئەمریکای ئیمپریالیزم لە دەریای کاریبی، پێشێلکاریەکی ئاشکرای یاسا نێو دەوڵەتیەکانە.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا، حزبی شیوعی کوبا، جەختی لەسەر کردووەتەوە،
کە ئەمریکا حکومەتی فەنزەویلاو سەرۆکە هەڵبژێردراوەکەی تۆمەتبار دەکات ، بەوەی پەیوەندیان هەیە بە ڕێکخراوە لە یاسا دەرچووەکان و بازرگانانی مادە هۆشبەرەکان کە ئەمەش درۆیەکی گەورەیە.
ئاماژەشی پێکردووە، دەستدرێژیەکانی ئەم دوایانەو دەستگرتن بەسەر نەوت هەڵگرێکی فەنزەویلا لەلایەن هێزە سەربازیەکانی ئەمریکاوە و سەپاندنی گەمارۆی گشتی بەسەر ئەو کەشتیە نەوت هەڵگرانەی لە فەنزەویلاوە نەوت دەگوازنەوەو پۆلینکردنیان وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی نێودەوڵەتی، مەترسی دروست دەکات و ڕێگەی دەستوەردان و خۆسەپاندن بۆ ئەمریکا دەڕەخسێنێت بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندیەکانی.
لە بەیاننامەکەیدا حزبی شیوعی کوبا ، سەر لە نوێ پشتیوانی نەگۆڕی خۆی بۆ حزبی سۆسیالیستی یەکگرتووی فەنزەویلا و سەرکردایەتیە نشتیمانی و ئەندامەکانی و هەروەها هاوپەیمانی میلی و سەربازی و ئەمنی بە سەرکردایەتی نیکۆڵاس مادۆرۆ دووپات دەکاتەوەو داوا لە تەواوی حزب و بزوتنەوە کۆمەڵایەتی و هێزە سیاسیە چەپ و پێشکەوتنخوازەکان دەکات، دەنگیان یەکبخەن بۆ ئیدانە کردنی ئەو دووژمنکاریەی ئەمریکا لە دژی فەنزەویلا گرتوویەتیە بەر.