سەد و حەوت ساڵ بەر لە ئێستا قۆناغی دووەمی شۆڕشی سۆسیالیستی لە ڕووسیا دەستی پێکردو بە پشتیوانی کرێکاران و جوتیاران سەرکەوت بەسەر دەسەڵاتی بۆرژوازی کیرنسکی و پاشماوەکانی تزار و لە مێژوودا بە شۆڕشی چەوساوەکان ناسراوە.
لە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩١٧ بە بڕیار و پلانێکی نەخشە بۆ داڕێژراوی پێشوەختی هاوڕێ ڤلادیمیر لێنین و زۆرینەی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی حزبی سۆسیال دیموکراتی کرێکاری ڕووسیا ( بۆلشەفیک )، کرێکاران و سەربازان و جووتیاران و ژنان و لاوانی ڕێکخراو لە حیزبی بۆلشەفیك و شووراکاندا لە ھەموو لایەکەوە ھێرشیان بردە سەر حکوومەتی کرنیسکی کادیت و ھاوکارەکانی لە سۆسیال شۆڕشگێڕەکان و مەنشەفییەکان و لە ماوەیەکی کەم دا و بە کەمترین زیانی گیانی، دەست یان بەسەر کۆشکی زستانەی حکوومەت لە سەنت پیتەرزبورگدا گرت و زۆربەی سەرانی حکوومەتیان دەست بەسەر کرد.
ئەمەش بووە چەخماخەیەك بۆ ھێرش بردنە سەر زۆربەی ھەرە زۆری دام و دەزگاکانی حکوومەتی کرنیسکی لە سەرانسەری ڕووسیا بەم شێوە لە کەمترین ماوەدا حزبی بۆلشەفیك بۆ یەکجاری کۆتایی بەدەسەڵاتی چەند سەدەی ئیمپراتۆری تزاری و ھەشت مانگەی حکوومەتی بۆرژوایی کرنیسکی ھێنا و لە جێگای دا دەسەڵات و حکوومەتی کۆماری شوورایی کرێکاران و جووتیان و سەربازان، کە ڕێکخراو بوون لە شووراکان و سوپای سووردا، ڕاگەیاند.
لە ساڵی ١٩٢٢ یەکێتی کۆمارە سۆسیالیستییەکانی سۆڤیەت پێك هێنران.
شۆڕشی ئۆکتۆبەر بووە ئومێدی گەلانی جیهان بۆ ئازادی و یەکسانی و ئاشتی و سۆسیالیزم و جیهانێکی بێ چەوساندنەوە.
شـکـۆداربـێـت یـادی شـۆڕشـی مـەزنـی ئـۆکـتـۆبـەری چـەوسـاوەکـان.