
دهنگدهرانی گهروهترین شاری ئهمریكا كاندیدێكی چهپیان ههڵبژارد
له ههڵبژاردنی شارهوانییهكانی نیۆیۆرك كاندیدێكی چهپ بهسهر دۆناڵد ترهمپ سهركهوت
دهنگدهرانی گهورهترین شاری ئهمریكا گوێیان به ههڕشهكانی تڕهمپ نهدا و كهسایهتییهكی چهپیان ههڵبژارد
له ههڵبژاردنی شارهوانیهكانی شاری نیۆیۆرك، دوای دژایهتییهكی زۆری دۆناڵد ترهمپ، زوهران مهمدانی وهكو یهكهم کەسی چهپی لهدایكبووی ئهفریقا، به سهرۆكی شارهوانی ئهو شاره ههڵبژێردرا.
لە هەڵبژاردنی شارهوانییهكان بۆ گەورەترین شاری ئەمریکا، زۆهران مەمدانی لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بە سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرك هەڵبژێردرا، ئهمهش ئەنجامێكه هەم وەكئەنجامگیرییەکی مێژویی و هەم وەكگۆڕانێکی ڕەمزی و مەعنەوی له مێژووی ئهمریكا تۆمار دەکرێت.
زۆهران مهمدانی، یهكهم کەسی باشووری ئاسیا و لهدایكبووی ئهفریقیایه كه ببێته سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرک، ناوبراو نیشانیدا بە تێکەڵکردنی چەمکەکانی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی،دابەشکردنەوەی سامان، تەرخانکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان،کاندیدێکی سۆسیالیستیدەتوانێت له كێبڕكێی ههڵبژاردنهكان له شارێکی گەورەی وهك نیۆیۆركسهركهوێت.
دژایەتی دۆناڵد ترەمپ ڕۆڵێکی بەرچاوی لە گۆڕانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی مەمدانیدا هەبوو. لە ڕۆژانی کۆتایی کێبڕکێیەکەدا، ترەمپ بە ئاشکرا ڕەخنەی لە کاندیدبوونی مەمدانی گرت و به کۆمۆنیستناوی برد، هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر مەمدانی هەڵبژێردرێت ئەوا بودجەی فیدراڵی بۆ شاری نیویۆرك سنوردار دەکات یان ڕادەگرێت، بهڵام دهنگدهران گوێیان بهو ههڕهشانه نهدا و مهمدانیییان ههڵبژارد.
نووسین و ئامادەکردنی: ڕزگار عومەر*
لەهەڵبژاردنێکی گرینگدا بۆ گەورەترین شاری ئەمریکا، زوهران مەمدانی لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بە سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرك هەڵبژێردرا، ئەنجامێك کە هەم وەك"ئەنجامگیریەکی مێژویی" و هەم وەك" گۆڕانێکی ڕەمزی و مەعنەوی" تۆمار دەکرێت.
زۆر گرنگە لەو ئەزمونە تێبگەین، بەتایبەتی پاشخانی ڕۆڵی "دژایەتی" دۆناڵد ترەمپ بۆ مەمدانی، یەکتربڕینەکانی شوناسە ئایدیۆلۆژییە فرە ڕەهەندەکەیی و کاریگەریی چەپی ئەمریکی و تەحەدیاتی داهاتوو، هەروەها وەکو وانەی سیاسی فراوانتر بۆ "ئەکتەرە سیاسییەکانی تر" لە شوێنەکانیتری جیهانچ جۆرێك ئەزموون دەخاتە بەردەست.
ئایا دژایەتی ترەمپ یارمەتی مەمدانی دا؟
دژایەتی دۆناڵد ترەمپ ڕۆڵێکی بەرچاوی لە داینامیکی هەڵمەتی هەڵبژاردنی مەمدانیدا هەبوو. لە ڕۆژانی کۆتایی کێبڕکێیەکەدا، ترەمپ بە ئاشکرا ڕەخنەی لە کاندیدبوونی مەمدانی گرت و بە "کۆمۆنیست" ناوی برد و هۆشداریدا لەوەی ئەگەر مەمدانی هەڵبژێردرێت ئەوا "بودجەی فیدراڵی" بۆ شاری نیویۆرك سنوردار دەکات یان ڕادەگرێت.
دەکرێ لە چەند خاڵێك لە ڕەهەندەکانی دژایەتی "ترەمپ" ئەنجام و لێکەوتەکانی تێبگەین:
- یەکەم: مەمدانی خۆی وەك"سۆسیالیستێکی دیموکراسی" دەناسێنێت و لەسەر پلاتفۆرمێکی پێشکەوتنخوازی بوێرکەئامانجەکانی لە هەڵمەتی هەڵبژاردن باس کردووە، چەشنیڕاگرتنی بەرزبوونەوەی کرێ، پاسی بە خۆرایی، باجی زیاتر لەسەر کۆمپانیا دەوڵەمەندەکان) کەپێچەوانەیبەرنامەکانی ترەمپە لە کەمکردنەوەی باج لەسەر دەوڵەمەندەکان، بەکارهێنانی توندوتیژی یاساو دامودەزگای دەوڵەت،ئەم ڕوخسارە جیاوازە لە ئایدیۆلۆژیاو بەرنامەی هەڵبژاردن، توانی مەمدانی بکاتەنەیارێکی ڕاستەقینەی سیاسی بۆ ترەمپ، ئەمە هەیبەت وئۆتۆریتەی مەمدانی لە زەینی گشتیدا هەنگاوێکیتر بردە پێشەوە.
- دووەم: ترەمپ خۆی وەك لایەنگری ئەندرۆ کوۆمۆی سەرۆکی شارەوانی پێشووی نیۆركیەکلاکردەوە، کە دوای دۆڕانی هەڵبژاردنی سەرەتایی دیموکراتەکان خۆی وەك سەربەخۆ کاندید کردبوو، لەم بارەوەپێدەچوو حیساباتی ستراتیژی ترەمپ بۆ کۆکردنەوەی ئەو جۆرە لە دەنگدەر بووبێت کە ڕەنگە لە ئەجێندای پێشکەوتنخوازانەی مەمدانی بترسن، بەمەش تەگەرەی بۆ دروست دەکات و هەوڵی ڕێگریکردن لە سەرکەوتنی دەدات.
- سێیەم:هەڕەشە لەبەکارهێنانی"بودجەی فیدراڵی" لەلایەن ترەمپەوە لە حاڵەتی دەرچوونی مەمدانیهەم کاریگەرییەکی مەعنەوی و هەم ستراتیژی پێچەوانەی هەبوو بە قازانجی مەمدانی، ترەمپ بە بەرزکردنەوەوچاوسوورکردنەوە و تۆڵەسەندنەوەی فیدراڵی لە هەوڵی ئەوەبوو سەرکەوتنی مەمدانی وەکودۆخێکی مەترسیدار بۆ داهاتووی دارایی شارەکە وێنا بکات و بخاتە ڕوو، ترەمپ بە بەرزکردنەوەی ئەم هەڕەشەیە ویستی دەنگدەرانی میانڕەو و دوودڵەکانلە مەمدانی دوور بکەونەوە. بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمان بوو کە ئۆپۆزسیۆن سەرکەوتوو بوو لە کۆکردنەوەی دەنگدەرانی پێشکەوتنخواز و گەنجلە دەوری مەمدانی، چونکە ئەوان هەڕەشەکەی ترامپیان وەك بەڵگەیەکی ئاشکرا بۆ بەلاڕێدابردن و خراپ بەکارهێنانی دامودەزگای دەوڵەت بەرامبەر یاخیبووان زانی، ئەمەش "موگناتیسی سیاسی" مەمدانی بەرزکردەوە،لەڕاستیدا بەشێکی گرنگی هەڵمەتەکەی سەرمایەگوزاری بوو لە سەر ئەم هەڕەشەیەی ترەمپ.
ئەم کەسایەتییە چۆن بیروباوەڕی سۆسیالیستی، عەلمانی و ئیسلامی خۆی لە یەك ئەزموندا کۆکردۆتەوە؟
یەکێك لە لایەنە سەرنجڕاکێشەکانی سەرکەوتنی مەمدانی، شێوازی تێکەڵکردنی "شوناسە جیاوازەکانە" ئەو لەیەك کاتدا وەکو؛سۆسیالیستێك، عەلمانییەك و ئیسلامییەك لە فەزای گشتیدا دەردەکەوێت، ئەولە پرۆفایلی گشتیدا بەچەندین توخمی جیاواز جموجۆڵ دەکات، چەشنی:
- ناسنامەی سۆسیالیستی: مەمدانی خۆی وەك سۆسیالیستێکی دیموکرات دەناسێنێت، پاڵپشتی سیاسەتەکانی وەكڕاگرتن یان بەربەست دانان لەبەردەم بەرزبوونەوەی زیاتری ئاستی کرێ بۆ شوێنەکانی نیشتەجێ بوون، خزمەتگوزاری پاسی بێ کرێ، بیمەی گشتی منداڵان، باجی زیاتر لەسەر داهاتە سەرەکییەکانی کۆمپانیاکان دهكات، ئەمەش بە توندی هاوتەریبە لەگەڵ یۆتۆبیای ئابووری حیزبەکانی چەپ، کە دابەشکردنی سامان و خۆشگوزەرانی گشتی دەخرێتە بەردەم تەرازووی جێگیربوونی سامانی چڕ لە دەستی کەمینەیەکی چینی سەرەوەی کۆمەڵگە.
- ئاراستەی حوکمڕانی عەلمانی: له کاتێکدا کە مەمدانی باوەڕداری و ئاینی خۆی وەکو کەسێکی موسڵمان و لە نێو ئەوێشدا خۆی بە شیعە ناساندووهو پاشخانی خێزانەکەی لە ڕووی ئاینییەوە هەمەچەشنە، مەمدانی جەختی لەوە کردووەتەوە لە"مافە گشتیەکان" و "کۆمەڵگەی فرە کلتوری" نەك پەیگیری و تایبەتمەندی توندڕەوی ئایینی. لە هەڵمتەکانی بانگەشەکەیدا ئەم گوتارە بێ ڕتوش و بە ڕوونی بەرجەستەبوو.
مەمدانی بە تێکەڵکردنی بەڵانسکراوی ئەم شوناسە جیاوازانە سەرکەوتوو بوو لە خستنە ڕووی مۆدێلێک کە جەخت کردنەوەیە لەوەی بە تەنیا بە تاکە شوناسی ئاینی و یان "ئیمان" ناتوانێلە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بە دەست بهێنیت، بەڵکو لەجیاتی ئەوە سروشتی خۆی (وەکو کەسێکی فرە شوناس) لە فۆرمی جیهانبینییەکی گشتگیرو لە چوارچێوەیەکی پراگماتیك دادەنێت، ئەمە لە یەك کاتدا تەعبیرە لە خۆی، هەم بە مەحکەمی تەکتیك و ستراتیژە بۆ هاوتەریببوونەوە لەگەڵ کارنامەکانی چەپ لە ئەمریکا، بە تایبەتی لەگەڵ پلاتفۆرمە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کلتورییەکانی چەپ لەوێ. ئەم پابەندبوونە بە فۆرمێك لە بەرنامەی(سۆسیالیستی و عەلمانی) ڕێگاخۆشکەربوو تا بازنە جیاوازەکانی هەڵبژاردنە جۆراوجۆرەکان ببەستێتەوە بە یەکترەوە، ئەمە دۆخێکی مەعنەوی دروست کرد تاکۆچبەرانچینی کرێکارو گەنجانی پێشکەوتنخواز،کە ئەو نوێنەرایەتییەی ئەو بانگەوازی بۆ دەکاتدەتوانێ خەونە پەنگ خواردوەکان چانسی واقیعییان بۆ دروست بێت.
ڕۆڵی چەپی ئەمریکا لە سەرکەوتنی مەمدانی
مەمدانی ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبوو و کۆمەڵێک داینامیکی لە کاردا ههبوون:
- بناغەکانی ڕێکخستن و کۆکردنەوەی بنەڕەتی: کەمپەینی مەمدانی سوودی ڕاستەوخۆی بینی لە تۆڕە خۆبەخشەکان کە بەشی زۆری لەلایەن چەپەکانە یان دروستکراون یان لە ژێر هەژموونی بیروڕاکانی ئەواندان، پشت بەستن بە کۆمەكی دارایی زۆر بچووك تەنیا مەبەستێکی دارایی لە پشت نەبوو، بەڵکو پێدانی ئەو هەستە بوو کە بەچاوپۆشین لەوەی تۆ توانای دارایییت چەندە و دەتوانی ببیتە بەشێك لە هێزی گۆڕانکاری، سۆشیال میدیای ئەکتیڤی کە هەم لەلایەن گەنجانەوە ئیدارە دەدراو هەم ڕووی لە گەنجان بوو،سەرکەوتوو بوو لە ڕاکێشانی دەنگدەری گەنج، ئەم جۆرە لە گوتاری ئاراستەکراوئیلهامی ڕاستەوخۆی وەردەگرت لە ئەجێنداکانی چەپ لە ئەمریکا، کەوزەبەخشی سەرەکی بوون بە هۆی ناوەڕۆکەکانی چەشنی قسە کردن لە دادپەروەری لە گرفتی سەرهکی ئەمڕۆی گەنج لە کێشەی نیشتەجێبوون و پرسی ژینگە، ئەم پرسانە زۆر جوان یەکتری دەگرتەوەلە چالاکییە گشتییەكانی یاخیبوونەکانی گەنجان لەم ساڵانەی دواییدا.
- هاوپشتی و پشتگیریکەسایەتییەکانی چەپ:مەمدانی بەهرەمەند بوو لە پشتگیری کەسایەتییە پێشکەوتنخوازەدیارەکانی وەکو"ئەلیسکەندرا ئۆکاسیۆ" و ئەوانی دیکە، کە یارمەتییان دا لە چوارچێوەی کاندیدبوونی.ئامادهکردن و نیشاندانی وەکو هێمای سیمبولی چەپێکی نوێ کە چانسی مێژویی بۆ دروست دەبێت لە داڕشتنەوەی سیاسەتی شارەوانی.
- گۆڕینی داینامیکی دیموکراتەکان: سەرکەوتنەکەی وەك بەڵگەیەک لێکدەدرێتەوە کە دیموکراتەکان لەو لێڵی و شکستانەی دواییدا، سوود لە وەرگرتنی شوناسە پێشکەوتنخوازەکەی وەربگرێت، تا چیتر تەنیا پشت نەبهستێت بە کاندیدەکانی ناوەندگەرایی یان کۆنسێرڤەتیزمەکان،ڕەخنەگرانی ناوەندگەرایی دیموکراتەکان لە ئێستادا ئاماژەیان بە سەرکەوتنی مەمدانی کردووە وەك کەیسێك بۆ توێژینەوەو ئەزموون وەرگرتن.
- دروستکردنی هاوپەیمانی:ڕۆڵی چەپ هەروەها لە دروستکردنی هاوپەیمانیدا بوو لە سەرانسەری بازنەکانی هەڵبژاردنی کۆچبەران، کرێچییەکان، گەنجان، ژنان و کەمینە ڕەگەزییەکان. لە کاتێکدا کە هیچ"کاندیدێکی چەپ"نەبوو، کارنامەی مەمدانی بە توندی لەگەڵ ئەولەویەتەکانی ئابووری چەپدا هاوتەریب بووچەشنی؛ دابین کردنیخانووبەرە، پاڵپشتی تێچووی بژێوی، بیمەی گشتی، بەمەش بنکەی جەماوەری چەپی ئەمریکی توانی لە پشتییەوە کۆببێتەوە.
بەم شێوەیە چەپی ئەمریکی تەنیا چاودێری سەرکەوتنەکەی نەکرد؛ بەڵکو بە شێوەیەکی چالاکانە لە ڕێگەی ستراتیژی و کۆکردنەوە و ئاراستە کردن فاکتەری سەرەکی بوو.
ئاڵنگارییەکان
سەرەڕای ئەم سەرکەوتنە، بەڵام ڕێگای بەردەمی مەمدانی پڕ لە چاڵ و و ئاڵنگاریە، لهوانه:
- جێبەجێکردنی کارنامەی گەورەمەبەست:بەڵێنەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی وەکو کەمکردنەوەی کرێی نیشتەجێبوون، خزمەتگوزاری پاسی بێبەرامبەر،شوێنەکانی دابینکردنی خۆراك و بژێوی لە لایەن شارەوانییەوە بەڕێوەببرێن و چاودێری منداڵان، داواکاری بێ ئەندازەبوێرن، پێویستی بە هەوڵی دارایی و کارگێڕی گەورە دەبێت.ڕەخنەگران دەڵێن لەوانەیە جێبەجێکردنی ئەم بەرنامانە فشاری قوڵ بخاتە سەر بودجەی گشتی شارەکە، رەنگە ڕووبەڕووی بەربەستی یاسایی ببێتهوه لە جێبەجێکردنیاندا.
- یەکتربڕین و ئاوێتە بوونی سەڵاحیاتی ویلایەت و فیدراڵ:سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرك دەبێت لەگەڵ دەسەڵاتی یاسادانان و پارێزگاری ویلایەتی نیویۆرک بۆ فەرمانی دەرکردن و جێبەجێکردنی هەر ڕیفۆرمێك لە سیستەمی باج کار بکات. جگە لەوەش، گرژی چاوەڕوانکراو لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی (بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپەوە دەربارەی بودجەدەتوانێت جێبەجێکردنی بودجە زۆر ئاڵۆز بکات، کە ئەم بەرنامانە خۆی هیچی جێبەجێ نابێت بە بێ دەستکاری لە بودجە.
- بەڕێوەبردنی هەمەجۆریی هاوپەیمانییەکەی:لە کاتێکدا مەمدانی سەرکەوتوو بوو لە کۆکردنەوەیبنکەو بازنەی فراونی هەڵبژاردن بە دەوری خۆی، گەیاندنی بەڵێنەکان و جێبەجێکردنیان بۆ هەموویان قورس دەبێت.هاوسەنگکردنی چاوەڕوانییەکانیکۆچبەران، کرێچییانی چینی کرێکار، چالاکوانانی پێشکەوتنخواز و میانڕەوەکان پێویستی بە لێزانی سیاسی و سەقفی زەمەنی لۆژیك دەبێت، ڕەنگە بۆ مەمدانی ئەستەم بێت لە قۆناغی سەرەتا بتوانێ ئەم پڕۆگرامە گەورانە بکا بە واقیع.
- بیروکراسی هێزە سیاسییەکان و دام و دەزگاکانی دەوڵەت:وەك سیاسەتمەدارێکی تاڕادەیەک گەنج کە ساڵانێکی کەمی لە ئەزموونی لایەنی ئیداری ودەزگاکانی جێبەجێکردنداهەیە، ئیحتیمالی زۆرە ڕووبەڕووی خاوەن بەرژەوەندەچەسپاوەکان ببێتەوه، چەشنی خاوەن موڵكە گەورەکان و شوێنی نیشتەجێ بوون. ڕەنگە بازرگانەکان و لۆبییەکانیان، هەندێ لە سەندیکا کۆنسێرڤەتیزمەکان، بوەستن دژ بە گۆڕانکاری.
- فشاری ئابووری تازە:قەیرانی تێچووی ژیان وبژێوی لە نیویۆرك قووڵ و فراوانه، بەتایبەتی کرێی خانووبەرەو نرخەکانیهاتوچۆو خزمەتگوزارییە گشتییەکان هەموویان لە ژێر فشاردان. تێپەڕاندن یان هێنانی شۆکێکی ئابووری تازە، دروست کردنی پاشەکشەی ئابوری یان کورتهێنان، بڕینی بودجەی فیدراڵی، هەڵاوسان، بە دڵنیایی دۆخێکی سەخت بۆ خۆڕاگری ئیدارەکەی دروست دەکات، تاقیکردنەوەیەکی هەرگیز ئاسان نابێت.
- ڕاگرتنی متمانە:ڕیتۆریکی بەرزی دروستکردنی"گۆڕانکاری" لە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەبێت لەگەڵ ئەنجامە بەرجەستەکراوەکان و بە دەست هاتووەکانی "حوکمرانی"هاوتا بێت. ئەگەر ساڵانی سەرەتایی سەرکەوتنی کەم و جێگیر بەدەست بێت، ڕەنگە دەرگایەك بکاتەوە لەلاوازبوونی متمانە و پشتیوانی دەنگدەران.
وانە بۆ پارتە سیاسیو کەسایەتییەکانی شوێنەکانی تر
ئەزموونی مەمدانی و چەند وانەیەک بۆ ئەکتەرە سیاسییەکان لە ئاستی جیهاندا
- گرنگی بانگەشەی (بنەڕەتی - گشتی)، هاوپەیمانی: هەڵکشانی مەمدانی کەمتر لە پارەی گەورە و زیاتر لە ڕێکخستنی وزەبەخشەوە هات، گەیاندنی هاوپەیمانی هەمەچەشن و پەیامێك کە لە خەم و چارەسەری پرسە گرنگەکانی ڕۆژ- ژیان هەڵقوڵابێت، دەتوانێت دەنگدەر لە "گوێگرو تەماشاکەر" بگۆڕێت بۆ "بکەری" چالاك.
- نوێنەرایەتی گرنگە(سوود بینین لە فرە شوناسی): پێگەی ئەو وەک یەکەم موسڵمان، یەکەم کەسی باشووری ئاسیا، یەکەم سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک کە لەدایکبووی ئەفریقایە دەنگی دایەوەلە کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکاندا، لایەنە سیاسییەکان دەتوانن سوودمەند بن بە پێشکەشکردنی "کاندیدی" باوەڕپێکراو لەو چین و توێژانەی کە لە ئەزموونەکانی پێشوو بواریان پێنەدراوە یان دروست نەبووە، ئەمەش بە دروست کردنی کەسایەتی نمایشکار ناکرێت، بەڵکو لە رێگای دۆزینەوەو پاڵپشتی ئەو پێشرەوانەی کە هەڵگری خەسڵتەکانی فرە ڕەهەندین.
- ئایدۆلۆژیا و پراگماتیزم دەتوانن پێکەوە بژین: مەمدانی نیشانیدا کە کاندیدێکی سۆسیالیستی ئاڕاستە دەتوانێت شارێکی گەورە بباتەوە بە تێکەڵکردنی چەمکەکانی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و بنەما بەهێزەکانیتر، دابەشکردنەوەی سامان، تەرخان کردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان) لەگەڵ پراگماتیزم(پەیامی چڕ لەسەر بەرزکردنەوەکانی تواناکانی بژێوی دەست لە هەست و ئاواتی ملیۆنان کەس دەدا، کە خەون بەوە دەبینن ڕێگاچارەیەك هەبێ بۆ گۆڕانکاری، ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە پارتەکان پێویست ناکات واز لە شەفافیەتی ئایدیۆلۆژی بهێنن بۆ ئەوەی سەرکەون، بەڵکو دەبێت بیبەستنەوە بە نیگەرانییەکانی ژیان- بژێوی و پرسە گرنگەکانی ڕۆژ.
- ئاڵنگاری سیاسەتی کۆن و چەسپاو: شکستی پارێزگاری پێشوی نیۆرك ئەندرۆ کومۆ) لەلایەن کەسێکی گەنجترەوە) ئەوە پیشان دەدات کە دەنگدەران ئامادەن بۆ تێکەڵبوون لە پڕۆسەیەکی گۆڕانکاری ئەگەر کاندیدەکانی گۆڕانکاری "ڕەسەن" و باوەڕپێکراو دەربکەون. ڕەنگە پارتە سیاسییەکانی شوێنەکانیتری جیهان پێویستییان بە حسابکردن وپێداچوونەوە بێت لەگەڵ دەستڕۆیشتوویی توێژە کۆنەکان و سنووری دووبارەکردنەوەی چانس بۆ ئەوان، ئەم ئەزموونە بە ئاشکرا دەڵێت دەرفەت دروست بکە بۆ وزەو دەنگی نوێ.
- بەڕێوەبردنی چاوەڕوانییەکان و گۆرانکاری حوکمڕانی:ئاڵنگاری بۆ سەرکردەکانی داهاتوو و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانەبەم شێوەیە، دەبێ حزبەکان بۆ کۆمەكکردنی کاندیدەکانیانزوو پلان بۆ گۆڕانکاری حوکمڕانی دابنێن.کاری حیزبی سیاسی لە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەست پێدەکات، بەڵام ئەرکە سەرەکییەکە دوای دەرچوونی کاندیدەکەیانە.
*ڕزگار عومهر، ئهندامی دهستهی نووسهرانی ڕۆژنامهی ڕێگای كوردستانه