ئەمڕۆ سێشەممە ١٤-١١-٢٠٢٣ وەفدێکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی سەردانی بارەگای کۆمیتەی ڕێکخستنی مەخمووری حزبی شیوعی کوردستان یان کرد، لەلایەن هاوڕێ جەوهەر سەیدا بەرپرسی کۆمیتە و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتە پێشوازییان لێکرا.
مەبەستی سەردانی وەفدەکە ڕوونکردنەوەی بارودۆخی دانیشتووانی کەمپەکە و بۆردوومانەکان کردنیان لەلایەن تورکیا بوو، وەفدەکە سوپاسی هەڵوێستی حزبی شیوعی کوردستانیان کرد بۆ پشتیوانیکردنی لە دۆزی گەلی کوردستان لە هەموو بەشەکانی کوردستان و هەڵوێستی نیشتیمانیانەی حزبیان بەرز نرخاند.
هاوڕێیانی کۆمیتەی مەخموور باسیان لە بارودۆخی عێراق و کوردستان و ناوچەکە و کاریگەری کۆی گۆڕانکارییەکانیان لەسەر دۆزی گەلەکەمان کرد، هەروەها جەختیان کردەوە دەبێت لەسەر بنەمای یاسا و بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان مافی پەنابەرانی نیشتەجێی کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی لەلایەن تورکیاو عێراق و هەموو وڵاتانی هەرێمایەتی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و بپارێزرێن لە هەموو جۆرە دەستدرێژی و پێشێلکاریەک دەرهەق بە ژیان و مافەکانیان.