بۆ پێشمەرگەی دێرینی حزبمان، هاوڕێ دکتۆر هۆشەنگ و خانەوادە سەربەرزەکەی.
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ (هیوا)ی براتمان پێگەیشت کە ئەمڕۆ لە هەندەران کۆچی دوایی کرد، خەمبار و پرسە بار بووین.
بەناوی ستافی مەڵبەندی هەولێر و هەموو ئەندام و دۆستانی حزب، پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزت و خانەوادەکەتان دەکەین.
ئومێدەکەین دواکۆست و ناخۆشییتان بێت و پرسەکەی بە پرسەی خۆمان دەزانیین.
گیانی هاوڕێی کۆچکردوومان شاد بێت و ئارامی و سەبووریتان بۆ دەخوازین.
حزبی شیوعی کوردستان
مەڵبەندی هەولێر.
٢٠٢٥/٣/١٠