رۆژی شەممە 2025/4/12 شاندێكی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ناوەندی  كە پێكهاتبوو لە هاوڕێیان ئومێد محەمەد ساڵح و حاجی ئەكرەم و هاوتا رەسوڵ، 

بەیاوەری مەڵبەندی كلدوئاشوری حزبی شیوعی كوردستان كە پێكهاتبوو لە هاوڕێیان هاوڕێ عبدالمسیح بەرپرسی مەڵبەندی كلدوئاشور و مامۆستا سەباح و هاوڕێ ئەكرەم ئەندامانی مەڵبەند، سەردانی بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشوری یان كرد لە عەنكاوە لە لایەن ( یەعقول گورگیس) سكرتێری بزوتنەوەكە و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پێشوازی گەرمیان لێكرا.

شاندی حزبی شیوعی پیرۆزبایی (46)مین ساڵڕۆژی دامەزراندیان لێكردن و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن.

لەبەرامبەردا، سكرتێری بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشوری زۆر سوپاسی شاندی حزبی شیوعییان  كرد.

 

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە