دیمانه ـ هاوڕێ كرێكار
له دیمانه‌یه‌كی ڕێگای كوردستاندا، زیره‌ك كه‌مال چاودێری سیاسی، تیشكده‌خاته سه‌ر دۆخی سوریا و ئه‌و ڕووداوانه‌ی ئێستا تێیدا ڕووده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها باس له گرنگی یه‌كگوتاری كورد و چۆنیه‌تی پشتیوانیكردن له رۆژئاوا ده‌كات، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر توركیا به‌رده‌وامبێت له دژایه‌تیكردنی كورد، زیانی زۆری پێده‌گات ، ده‌شڵێت: ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا ڕۆژئاوای كوردستان په‌یره‌وه‌ی ده‌كات، سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه و عاقڵانه‌یه و ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا پشتیوانی بكه‌ن .
ڕێگای كوردسیتان: وەک چاودێرێکی سیاسی خوێندنەوەتان بۆ دۆخی سوریا بەگشتی لەدوای نەمانی ئەسەد چیە؟
زیره‌ك كه‌مال : ئه‌وه‌ی له سوریا ڕوویدا گۆڕانكارییه‌كی زۆر گه‌وره بوو، تێیدا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتێكی شۆڤێنی به‌عس هات، كه زیاتر له 50 ساڵ بوو ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه حكومڕانی ئه‌و وڵاته‌یان ده‌كرد، هه‌ربۆیه كاریگه‌ریی ئه‌و گۆڕانكارییه به‌ر زۆر شوێن ده‌كه‌وێت، ئه‌م ڕووداوه پاشه‌كشه‌ی به هیلالی شیعی كرد له سوریا، پێگه‌ی ئێران و ڕووسیا لاواز ده‌كات، به‌ڵام پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و توركیا به‌هێز ده‌كات، حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د پێگه‌ی ڕووسیا و ئێران بوو له‌ناوچه‌كه هه‌ربۆیه، هه‌ر ئه‌وانیش زیاتر له 9 ساڵه له حكومداری هێشتیانه‌وه ده‌نا ڕژێمه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێز نه‌ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌و دوو وڵاته له ڕووی ئابووری و سه‌ربازی و مه‌عنه‌وییه‌وه هاوكاری بوون و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هه‌بوو.
وتیشی: بۆیه پێموایه ئه‌و گۆڕانكارییانه به‌رده‌وام ده‌بن، ڕووخانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار به دۆخێكی وا ده‌شوبهێنم، كه ئێستا تێگه‌یشتن لێی به‌ته‌واوی قورسه چونكه ڕووداوه‌كان به‌رده‌وامن، له‌سه‌ر زه‌مینی واقعدا كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی شیعه هات، كه كه‌مینه‌یه‌كی شیعه‌بوون له سووریا به‌سه‌ر زۆرینه‌یه‌كی سوننه‌دا فه‌رزكرابوون، به‌پێچه‌وانه‌ی عێراق كه زیاتر له 80 ساڵ كه‌مینه‌یه‌كی سوننه به سه‌ر زۆرینه‌یه‌كی شیعه‌دا زاڵكرابوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت: بۆیه ئه‌م ڕووداوه كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه له سه‌ر ناوچه‌كه‌ی ئێمه و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و توركیا خۆیان به زۆرینه ده‌زانن، به‌ڵام هێشتا هیچ ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه وه‌ك پێویست، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئێران و رووسیا رازی ده‌بن به لاوازكردنی پێگه‌كه‌یان له سووریا و ناوچه‌كه و پاشه‌كشه‌كردنی رۆڵیان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت چاوه‌ڕێ بین.
راسته رووسیا گیرۆده‌یه به‌شه‌ڕێكی قورس له‌گه‌ڵ ئۆركرانیا و ئێرانیش باری ئابووریی لاوازه، پێگه‌كانی ئێران كه حزبوڵڵای لوبنان بوو له خوارووی لوبنان تێكشكێنرا و سه‌رۆكی حزبوڵڵا و حه‌ماس كوژران، ئێران كاتی خۆی كه پلانی ناردنی شۆڕشی هه‌بوو بۆ ده‌ره‌وه، پێگه‌كانی لاوازبوون و سوریا كۆتاییپێهات و دووریش نییه ڕووداوه‌كان بگەنە عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ی له سوریا ڕووده‌دات ته‌نها كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناوچه‌كەی خۆی نییه به‌ته‌نها، به‌ڵكو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه هه‌یه، بۆیه ده‌بینین هه‌موو جیهانی هێناوه‌ته سه‌ر خه‌ت، ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌یبینین به ڕووی ده‌ره‌وه‌دا، یان له واقعدا پێیده‌گه‌ین له پشت گۆڕانكارییه‌كانی سووریا پاڵپشتێكی نه‌ك ئه‌مه‌ریكی به‌ڵكو ئه‌وروپیش هه‌یه، به‌ڵگه‌ش چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو گه‌یشتنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا بوو بۆ سوریا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع كرد و پاڵپشتیی وڵاته‌كانیان بۆ گۆڕانكاری له‌سوریا پیشاندا.
ڕێگای كوردستان : ئەو دۆخەی ئیستا لە ڕۆژئاوادا هەیە، بەشێکی زۆری بەڕوونی تورکیا هێناوێتیە ئاراوە ئامانجی چییە ؟ بۆ چی وادەکات؟
زیره‌ك كه‌مال: توركیا وڵاتێكی زلهێزی ناوچه‌كه‌یه، له‌پشت ڕووخانی به‌شار ئه‌سه‌د و گۆڕانكارییه‌كانی سوریاوه بوو، ئامانجی توركیا له‌م پاڵپشتییه به‌پله‌ی یه‌كه‌م لێدانه له ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌ری كورد له ڕۆژئاوای كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت سوریا له ڕووی ئابوورییه‌وه بڕوخێنێت، له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌شه‌وه ده‌یه‌وێت، ئه‌و كه‌مینه شیعه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو له سوریادا بڕوخێنێت به‌یه‌كجاری، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا توركیا ئه‌مه‌ی بۆ دەچێتەسەر؟؟ وه‌ڵامی من ئه‌مه‌یه، پێموایه كورد له ڕۆژئاوای كوردستان ناكه‌وێت و پێگه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كورد به‌هێزده‌بێت، هه‌موو لێدوانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا دڵخۆشكه‌ر‌ن و تەئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌بێت پرۆسه‌ی سیاسی و ڕوخان و گۆڕانكارییه‌كان و قۆناغی دوای به‌شدار ئه‌سه‌د كورده‌كان شوێنیان هه‌بێ و حساب بۆ مافه‌كانیان بكرێت، ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد بتوانێت به حیكمه‌ته‌وه سیاسه‌ت بكات، به‌ڵگه‌ش لێدوانه‌كانی مه‌زڵوم عه‌بدی تا ئێستا سه‌رده‌مییانه و سیاسییانه و عاقڵانه‌یه.
ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وامبێت كورد له چوارچێوه‌ی سوریادا له داهاتوودا پێگه‌ی به‌هێزی ده‌بێت و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا پالپشتی ده‌بن، چۆن له باشووری كوردستان له دوای ڕووخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 1991 توانرا حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ تا ساڵی 2003 له عێراق به‌ڕێوه‌ببات و دواتر توانیمان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌ره‌ی هه‌مانبوو بكه‌ینه ده‌سه‌لاتی ئه‌مری واقیع و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا وه‌ك یاسا شوێنی بۆ بكرێته‌وه و ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێ به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات كه هه‌رێمی كوردستان ببێته هه‌رێمیكی فیدراڵی له عێراقدا.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر كورد له ڕۆژئاوای كوردستاندا، بتوانن ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌ری وه‌ك ئه‌مری واقیع بسه‌پێنن و چه‌ندین ساڵه داكۆكی له‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن كه له ژێرده‌ستیاندایه قوربانی ئه‌ده‌ن و خوێنیان دەڕێژن، ئه‌گه‌ر بتوانن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بكه‌نه ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ستوری له چوارچێوه‌ی سوریای نوێ‌دا، پێموایه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ستدێنن و سه‌ركه‌وتنه بۆ هه‌موو كورد .
ڕێگای كوردستان : پێویسته کورد لەڕۆژئاوا چی بکات بۆ پارێزگاری لەو دەستکەوتەی هەیەتی ئێستا و چۆن مامەڵە لەگەڵدابکات؟
زیره‌ك كه‌مال: تا ئێستا مه‌زڵووم عه‌بدی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی له ڕۆژئاوای كوردستان، به حیكمه‌ته‌وه سیاسه‌ت ده‌كات و وه‌ك چاودێرێكی سیاسی لێی ڕازیم و پێشموایه ئاوا سیاسه‌ت بكات پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به‌ده‌ستدێنێت، ئه‌وه‌ی پێوێسته بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌ر له ڕۆژئاوادا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی هه‌بێت، ده‌بێ ناوماڵی كورد ڕێكبخرێت، به‌داخه‌وه وه‌ك به‌شه‌كانی دیكه ناكۆكی و ناته‌بایی هه‌یه له‌ناوچه‌كه وه‌ك پارچه‌كانی دیكه، به‌ڵام لێدوانه‌كانی هه‌ردوولا حیكمه‌تی تێدایه، ئه‌گه‌ر بتوانن له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی سیاسی هاوبه‌شدا به‌یه‌ك شاند بڕۆن گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ سوریا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستدێنن.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا، وتیشی: پێویسته ڕه‌وندی كورد له هه‌موو دونیا له ڕێگای یاداشت و چالاكی جۆراوجۆره‌وه پاڵپشتی گه‌لی ڕۆژئاوا بن و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو كوردێكه له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان پاڵپشتی ڕۆژئاوا بین، چونكه چه‌ند ساڵێكه قوربانی زۆریان داوه، ناكرێت خۆینی ئه‌و شه‌هیدانه به‌فیڕۆ بڕوات و ده‌كرێت ئه‌وانیش له سوریا، قه‌واره‌ی حۆیان وه‌ك ڕۆژئاوای كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری سوریای نوێ‌دا بچه‌سپێنن سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه، هه‌نگاوی یه‌كه‌م وتاری هاوبه‌شی ناوخۆیی و پاڵپشتی كورد له هه‌موو جیهان بۆ ڕۆژئاوا زۆر گرنگه و پێویسته هه‌مووان پاڵپشتیی بكەن .
ڕێگای كوردستان : یەکبوونی کورد لە ئیستادا چەند گرنگە؟ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا؟؟
زیره‌ك كه‌مال : پێموایه ئه‌گه‌ر توركیا به‌رده‌وامبێت له سیاسیه‌تی دژ بە كوردی خۆی و به‌و شێوه‌یه دژایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان بكات و به‌و شێوه‌یه به‌مه‌ترسی بزانێت، له‌سه‌ر ئاسایشی ناوخۆی توركیا، زه‌ره‌ر ده‌كات و قازانج ناكات، توركیا ده‌بێت په‌ند له ئێران وه‌ربگرێت، چۆن ئێران له‌ده‌ستخستن به‌كاروباری سوریا و فه‌له‌سیتن و لوبنان و یه‌مه‌ن و عێراق، ئابووری داڕوخا و بووه ده‌وڵه‌تێكی گۆشه‌گیر و ته‌ریك له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو دونیا و ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یكات جیهان له دژی وه‌ستاوه‌ته‌وه و هیلالی شیعه پاشەكشه ده‌كات و خه‌ریكه ده‌خرێته‌وه چوارچێوه‌ی خۆی، ئه‌و ناردنه شۆڕشه‌ی بۆ دره‌وه له 1979 په‌یڕه‌وی ده‌كات، ئێستا خه‌ریكه پاشكه‌شێی پێده‌كرێت، بۆیه پێویسته توركیا په‌ند له ئێران وه‌ربگرێت و ئه‌گه‌ر توركیا به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای وه‌ك ئێران، ڕۆڵی نامێنێت له‌ناوچه‌كەدا.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا، ڕوونیكرده‌وه: پێویسته توركیا له‌وه تێبگات ڕۆژئاوای كوردستان پالپشتییه‌كی ئه‌خلاقی و سیاسی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی دونیا و قوربانییه‌كی زۆریداوه له شەڕی داعش، ده‌زانن كورد قوربانی زۆری داوه و نایشارنه‌وه، ئێستاش كه كورد هاوكاریان بوونه، هیوادرام ئه‌و پاڵپشتیانه‌یان بچێته چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه كورد به‌ته‌نها دژی تیرۆر شه‌ڕی نه‌كردووه به‌ڵكو شه‌ڕی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆی كردووه، كه چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه هاوشێوه‌ی ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه ده‌چه‌وسێنرێته‌وه ، ئه‌گه‌ریش توركیا له‌م هه‌نگاوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت زیانێكی زۆری پێده‌كات.