​لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری کەرکوک، ماتۆڕسکیلێک خۆی بە پیاوێکی بەتەمەندا دەکێشێت و بەهۆیەوە ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستدەدات، ماتۆڕسوارەکەش لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵدێت.
​پەیامنێرمان لە کەرکوک ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە نزیک بەنزینخانەی شۆرجە ڕوویداوە، کاتێک ماتۆڕسکیلێک بە توندی خۆی کێشاوە بە هاوڵاتییەکدا بە ناوی (حامید محەمەد سەعید)، تەمەن ۷۳ ساڵ و پیشەی کرێکارە.
​قوربانییەکە دانیشتووی گەڕەکی ڕووناکیی شاری کەرکوکە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە. ووتیشی دوای ڕوداوەکە ماتۆڕسکیلەکە هەڵاتووەو لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەڕان و بەدواداچوونیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارە هەڵاتووەکە دەستپێکردووە.