​سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ، 18/5/2026، دڵشاد حەساری، سکرتێری مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان و بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی مەڵبەند، پێشوازییان لە شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی حزبی گەلی تورکمانی بە سەرۆکایەتی عیرفان کەرکوکی، سەرۆکی حزبەکە کرد.
​لە دیدارێکدا، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر دۆخی سیاسی و گشتی پارێزگای کەرکوک کرد و جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی شارەکە کردەوە.
​هەر لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو حزب بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری دۆخی کەرکوک تاوتوێ کرا.