
نرخی زێڕ لە هەرێم دابەزی و یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٦٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێڕ گۆڕانکاری بەسەردا هات و رووی لە دابەزینە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، لەسەر ئاستی جیهانیش نرخی ئۆنسەیەک زێڕ دابەزی و بە چوار هەزار و ٤٦٣ دۆلار و ٥٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:
عەیارە ٢١: ٩٦٣ هەزار دینار.
عەیارە ١٨: ٨٢٥ هەزاردینار.
عەیارە ٢٢:ملیۆنێک و هەشت هەزار دینار.
عەیارە ٢٤:ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار دینار.
شیکەرەوەکان دەڵێن، بەهێزبوونی بەهای دۆلاری ئەمریکی و بەرزبوونەوەی رێژەی سوودی بانکی (یان مانەوەی لە ئاستێکی بەرزدا)، سەرەکیترین هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕە لە بازاڕە جیهانییەکاندا، چونکە وەبەرهێنەران لە جیاتی زێڕ، روویان لە کڕینی دۆلار کردووە.
