بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی زانیاریی ورد لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵ، توانیویانە ٩ تیرۆریستی سەر بە ڕێکخراوی داعش لە چەند ناوچەیەکی جیاواز دەستگیربکەن.
به‌ پێی ڕاگه‌ینراوه‌كه‌:
- ئۆپراسیۆنەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی چەمچەماڵ، شارەزوور و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوون.
-
- ئەم چالاکییانە لە ماوەی نێوان ١ تا ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦ ئەنجامدراون. دوای بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی شوێنی مەبەست، توانرا سەرجەم ئەندامانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەستگیربکرێن کە لە ڕابردوودا وەک ئەندامی چالاکی داعش کاریان کردووە.
-
- لە ئێستادا هەر نۆ دەستگیرکراوەکە بەپێی ماددەکانی (٢ و ٤)ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.