مەڵبەندی سلێمانی حزبی شیوعی کوردستان، پێشوازی لەو میوانانە دەکات، کە بە بۆنەی ٨٩ ساڵەی دامەزراندنی حزب، سەردانی بارەگای مەڵبەندی سلێمانیان کرد.

بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و هاوڕێیانی مەڵبەند و ئەندامانی کۆمیتەی ڕێکخستنی شاری سلێمانی و ژمارەیەک لە هاوڕێیان و ئەندامانی حزب، پێشوازی لە نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسی و حکومیەکان و سەندیکا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژمارەیەک نوسەر و ڕۆشنبیر و کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و شانۆکار و رۆژنامەنووس کرد، کە مەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی سەردانی بارەگای مەڵبەندیان کرد.

میوانەبەڕێزەکان بە هێنانی چەپکەگوڵ و ئاراستەکردنی بروسکەی پیرۆزبایی، ٨٩ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعییان شکۆدارتر کرد.

No description available.

No description available.