
شێخ حیكمهت هیجری، رابهری رۆحی دروزهكانی پارێزگای سوهیدا لە سوریا ڕایگەیاند، پێكهێنانی ئیدارهیهكی سەربەخۆ له ناوچهی جهبهل بهشان كه دابڕاوبێت له دیمهشق، بڕیاری كۆتاییە؟ هۆشداریشی دا کە مافی چارەی خۆنووسینیان دانوستانی لەسەر ناکرێت و دوور لە هەژموونی ئەو گرووپانە دەبێت کە پێکەوەژیان لەگەڵیاندا مەحاڵە.
هیجری سوپاسی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی و ووڵاتان و بەتایبەت حکومەت و گەلی ئیسرائیلی کرد بۆ پشتیوانیکردنی دۆزی دروز.
هاوکات دەستوەردانی دەرەکی ڕەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە دروز خۆیان کاروباری ناوچەکەیان بەڕێوەدەبەن.
ڕابەری ڕۆحی دروزەکان حکومەتی ئەحمەد شەرعی لە دیمەشق بە تیرۆریست ناوبرد و داوای دادگاییکردنی کرد.
هەروەها داوای پابەندکردنی هێزەکانی دیمەشقی کرد بە ئاگربەستی تەموزی ٢٠٢٥، بە ئامانجی ئازادکردنی ڕفێندراوان و کۆتایهێنان بەو گەمارۆ ئابووری و برسیکردنە بەرنامەبۆداڕێژراوەی کە ڕووبەڕووی جەبەل بەشان بووەتەوە.
