
بۆ پێنجەم ساڵ لەسەریەک، لیستی (بانسبوزاستیکی) کە لەلایەن لاوانی شیوعی یۆنانەوە پشتگیری دەکرێت، پلەی یەکەمی لە هەڵبژاردنی خوێندکارانی زانکۆکانی یۆنان بەدەستهێنا.
لەم هەڵبژاردنەدا کە ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ئایار بەڕێوەچوو، لیستەکە توانی ٣٢.٤٧٪ی دەنگەکان مسۆگەر بکات و حکومەت و لایەنە ڕکابەرەکان شکست پێ بهێنێت.
(تیۆدۆریس کوتساندیس)، سکرتێری لاوانی شیوعی ڕایگەیاند، کە ئەم سەرکەوتنە پەیامێکی ڕوونە بۆ سزادانی سیاسەتەکانی حکومەت و بەرگریکردن لە خوێندنی بێبەرامبەر.
قوتابیان بە دەنگەکانیان دژایەتی خۆیان بۆ هەموارکردنەوەی ماددەی ١٦ی دەستوور نیشاندا، کە ئامانج لێی تایبەتکردنی زانکۆکان و کەمکردنەوەی بەهای بڕوانامەکانە.
(کوتساندیس) جەختی کردەوە کە ئەم ئەنجامە بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەخاتە ئەستۆی ئەوان بۆ زیندووکردنەوەی بزووتنەوەی خوێندکاران و ڕووبەڕووبوونەوەی سیستەمەکە، لە پێناو زانکۆیەکدا کە تەنها خزمەتی زانست و مافی گەنجان بکات، نەک بەرژەوەندییە بازرگانی و جەنگییەکان.
