
ئەمشەو یارییەكانی چوونی قۆناغی 16ی یۆرۆپا لیگ دەستپێدەكات و لە كاتژمێر هەشت و 45 خولەكدا، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی سپۆرتینگی پورتوگال دەبێتەوە.
لە هەمان كاتدا، یانەی رۆمای ئیتاڵی لە یاریگای ئۆلمپیكۆ میوانداری یانەی ریاڵ سۆسیدادی ئیسپانی دەكات و بایەر لیڤەركوزن و یونیۆن بەرلین بەرامبەر فرینكفارۆزی و سانت گیلۆس یاریدەكەن.
لە كاتژمێر 11شدا چوار یاریتر بەڕێوەدەچن، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆلد ترافۆرد میوانداری یانەی ریاڵ بیتیسی ئیسپانی دەكات.
هەردوو یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و فرایبۆرگی ئەڵمانی رووبەڕووی یەكدەبنەوە و سیڤییە میوانداری فەنارباخچە دەكات و شاختاری ئۆكرانی بەرامبەر یانەی فاینۆردی هۆڵەندی یاریدەكات.
بڕیارە یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی یۆرۆپا لیگ لە 16ی ئەم مانگە كە پێنجشەممەی داهاتووە بەڕێوەبچن.