
لە یارییەكانی هەفتەی 22ی خولی نایابی عێراق، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی زەورا بوەوە.
تایمی یەكەم بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە سوودی زەورا كۆتاییهات، گۆڵەكەش عەلی یوسف لە خولەكی 21 تۆماریكرد.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی زاخۆ هێرشەكانیان چڕكردەوە و لە خولەكی 49 گۆڵێكیان لە رێگەی حیجازی ماهیرەوە تۆماركرد و سەرەنجام یاریەكە بە یەكسانی و بە گۆڵێك بۆ هەردوو یانە كۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، زەورا بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندی دەبینرێت، زاخۆ بە 26 خاڵ لە پلەی 13 دایە .
ئەمشەویش لە كاتژمێر نۆ و 30 خولەكدا یانەی هەولێر لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەفتی میسان دەكات و قوەجەویە و كەربەلا رووبەڕووی یەكدەبنەوە.