
مباپێ دوپاتیکردەوە کارە قورسەکەیان هێشتا دەستی پێنەکردووە و هەنگاوی یەکەمیان بە سەرکەوتوویی بڕیوە.
کیلیان مباپێی یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا دوای بردنەوەیان لە هۆڵەندا و تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە لێدوانێکیدا رایگەیاند بە درێژایی هەفتەی رابردوو راهێنانی باشیان ئەنجامداوە لە پێناوی ئەوەی هاندەران بێهیوا نەکەن.
مباپێ دەڵێت، یەکەم یاریمان بوو دوای مۆندیال و بە سەرکەوتوویی تێمانپەڕاند، ئامانجمان درێژەدان بوو بە ئەنجامە باشەکانی مۆندیال جگە لە یاری کۆتایی، هەنگاوەکەمان سەرکەوتوو بوو.
لەسەر ئەنجامدانی یەکەم یاری بە نیشنەی کاپتنیەوە، مباپێ دوپاتیکردەوە کە بە شێوەیەکی سروشتی بەردەوام دەبێت لەسەر ئەنجامدانی کارەکانی تا یارمەتی تیپەکەی بدات.
رونیشیکردەوە کە پێویستە توانای جیاوازی دروستکردن و بڕیاردانیان هەبێت لە یاریگادا و هەموو یاریزانەکان کاریگەری خۆیان هەیە و بە باشی ئەرکەکان جێبەجێدەکەن.
مباپێ وتیشی: بەرامبەر هۆڵەندا کارەکان بە باشێ بەڕێوەچوون بەڵام ئەوە تەنیا سەرەتایەکە و نابێت لەبیرمان بچێت کە قورسترین ئەرکیان هێشتا دەستی پێنەکردووە.