ڕێگای کوردستان


سەرەڕای بەردەوامی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئەمریکا، بەڵام هێشتا هەردوولا هەڕەشەی هەڵگیرسانەوەی شەڕ دەکەن و هۆشداری دەدەن بەیەکتری. 
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، بەشێکی زۆری لێدوان و هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، تەنها وەک جەنگی دەروونی پەیڕەو دەکرێن بۆ توڕەکردنی ئێرانییەکان و هەنگاونانی هەڵە، نەک وەک ئاماژەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ.
لە کێشمەکێشی ئەم ململانێیەدا، گەرووی هورمز وەک خاڵێکی یەکلاکەرەوە دەردەکەوێت، ئەمریکا وای دەبینێت کە داخستنی ئەم گەرووە زیاتر لە بەرژەوەندی واشنتۆن و لە زیانی تاران کۆتایی دێت، چونکە ئەم هەنگاوەی ئێران دەبێتە هۆی پەککەوتنی ئابووری جیهانی و دروستبوونی هاوپەیمانییەکی گەورەی نێودەوڵەتی لە دژی.
شارەزایان هۆشداری دەدەن کە بەردەوامبوونی تاران لەسەر ئەم جۆرە هەنگاوانە، ڕەنگە کۆتاییەکەی بە ڕووخانی دەسەڵات و داگیرکردنی خاک و تاڵانکردنی سەرچاوە نەوتییەکانی ئەو ووڵاتە بشکێتەوە. 
بۆیە ئەمریکا لە ئێستادا درێژە بە جەنگی دەروونی دەدات تاوەکو ئێران بەرەو هەڵەیەکی ستراتیژیی گەورە ببات.