لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ۱٨-٤-١٩٨۹ هەردوو فەرماندەی پێشمەرگایەتی و شاخ،هاوڕێیان حاجی بەختیارو جووتیار تۆبزاوایی و ژمارەیەکتر لە قارەمانانی ڕێکخستنە نهێنیەکان، لەلایەن ڕژێمی بەعسی فاشی گوللەباران کران،
هەردوو هاوڕێ لە ساڵی ۱۹٨٨ بەبڕیاری حزب گەڕانەوە ناوشارو درێژەیان بەخەباتی نهێنیدا ،ڕۆڵی بەرچاویان گێڕا لە ڕێکخستنەوەی ڕێکخستنە نهێنیەکانی حزب لەناو شاری هەولێر،بەڵام لەلایەن بەکرێگیراوو خۆفرۆشەکانەوە ئاشکرا دەکرێن و دەستگیر دەکرێن،
خانوەکانیان بەسەر ماڵەکانیاندا دەڕوخێندرێت و خانەوادەکانشیان دەستگیر دەکرێن وڕەوانەی زیندانەکانی سەماوەی باشور دەکرێن،
هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی ئەم پۆلە شەهیدەو سەرجەم شەهیدانی حزب و گەلەکەمان
ڕوو ڕەشی بۆ بەکرێگیراوو خۆفرۆش و نەیارو دووژمنانی حزب