پشتئاشانم خوێندەوە
رۆمانی (پشتئاشان) ئەو پشتئاشانە نیە کە لە یادەوەری هەندێکمان داستانێکی قارەمانێتییە، لە یادەوری هەندێکیشمان کوشتارگە و رەشەکوژییە. دەکرێ هەردوو بەرە ئەگەر کتێبدۆست و خوێنەری رۆمان بن، بیخوێننەوە و کەڵک و چێژی لێ وەربگرن.
رۆمانی پشتئاشان: شەڕی مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤ. شەڕی مرۆڤ لەگەڵ سرووشت، شەڕی مرۆڤ لەگەڵ ویژدانی خۆی. وەسپی سرووشت، پیشاندانەوەی دابونەریتی کۆن و باو. کوشتنی ژن،
تۆڵەکردنەوە، پەژیوانبوونەوەی بکوژ و ناڵێن بە ئازاری ویژدانەوە.
بە کوشتدانی پێشمەرگە و بە سووکدەرچوونی سەرکردە، وێرانبوونی لادێ و لادێیی، بوێری، سەرڕاستی، ئەوین، فرتوفێڵ، داوێنپیسی، نائومێدی و شێتبوون.....
رۆمانی (پشتئاشان) شایانی خوێندنەوەیە، هەرچەند لە هەندێ جێ درێژداڕی تێدایە و دەکرا کورتتر و پوختتر با. لە هەندێ جێش تێئاخنین و ترنجاندنی تێدایە کە بە لادانیان هیچ لە هیچ ناگۆڕێ.