سەلام عومەر

 

لەمەزاتخانەكەی بەغدا

ئەوەی

بەتەنیشت شارع رەشیدەوەیە

شوێنێك دەبێ‌ لێی پاڵكەوین،

* * *

لەنێو ئەنتیكەخانەكەشیدا

هەر بەتەنیشت حامورابیەوە

جێگەیەكیان بۆ گرتووین،

* * *

بۆ گەڕانەوە

تا

لەمەزارگەكانی وێدا دەستنوێژێك بشۆین

ئێرە پیس دەكەین و

بەغداش ئاوەدان،

* * *

لەنێو مەزاتخانەو

ئەنتیكەخانەو

مەزارگەكاندا

لە دەنكە تەزبیحە پچڕاوەكانی ئێرە دەگەڕێین.