بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی، بەرشەلۆنە دەزانێت ئەگەر ئۆفەریان لە سعودییەكانەوە پێبگات بۆ دەستەبەرداربوون لە گۆندۆگان و رافینیا بڕە پارەیەكی زۆر قازانج دەكەن، وە بەو پێیەی هیچ كام لەم دوو یاریزانە بە پایەی بنەڕەتی پێكهاتەكەی فلیك دانانرێن بارسا لاری نییە لە فرۆشتنیان.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا باس لەوە كراوە، بەرشەلۆنە ئۆفەرێكی بە بڕی 65 ملیۆن دۆلار لە یانەیەكی سعودیەوە پێگەیشتووە بۆ دەستبەرداربوون لە ڕافینیا، جیا لەوەی نیوكاسڵیش ئارەزووی گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلیەكەی هەیە.

مۆندۆ باسی لەوەشكردووە، رافینیا نایەوێت بەرشەلۆنە جێبهێڵیت و چوونی ئۆڵمۆش بۆ یانەكە واینەكردووە بڕیارەكەی بگۆڕێت و خەونی ئەوەیە لەگەل یانەكەی هەرێمی كەتەلۆنیا بگاتە لووتكەی ئاستی خۆی، گۆندۆگانیش سەرەڕای گرێبەستی سعودییەكان و یانەكانی توركیا بڕیاریداوە لەگەڵ بارسا بەردەوام بێت.