
ئێوە مژدەی هەڵهاتنی خۆرو
پشکوتنی گوڵ و قاقای سەرکەوتنتان
بۆ شەیدایانی تیشکی ڕۆژ بەدیاری بو
پۆلێ شەیداو ڕێبواری ژین
پۆلی هەڵۆی ناخی بەفریین
پۆلێ تینوی ئاوێکی ڕون
پۆلێ گیانبازی خۆنەویست بون
ئەوان سوێندیان بەپیرۆزی خاک خوارد بو
بەڵێنیان دا بە نێشتمان
جەستە و حەزو خۆشی خۆیان
بێ بەها بێ لەپێناوی سەربەستی ژیان
ئەوان جەستەی خۆیان بەخشی
تا ئازادی نیشتمان و بەختیاری گەل
بەدەست بێن
"ئازار سەرچاوی"
۲۰۱۷