
قه‌ڵادزێ/ ڕێگای كوردستان
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆبه‌خشی بنكه‌ی ڕۆشنبیری هێرۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، له بنكه‌كه‌یاندا سه‌رجه‌م كار و چالاكییه ڕۆشنبیری و هونه‌رییه‌كان به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه بنكه‌كه‌یان هیچ میلاكات و بوودجه‌یه‌كی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر جووڵه‌ی كاره ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كانی ناوچه‌كه داناوه.
(هێرۆ) یه‌كێكه له ناحییه‌كانی سنووری ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و كه‌وتووه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتی شاری قه‌ڵادزێ و 23 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شاره‌وه دووره و له نزیك سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ڵكه‌وتووه. هێرۆ، له ساڵی 1964 و به‌بڕیاری حكوومه‌تی ئه‌وسای عێراق بووه‌ته ناحیه و ته‌نها 10 كیلۆمه‌ترێك له سنووره ده‌ستكرده‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه دووره.
له ساڵی 2017 و به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بنكه‌یه‌كی ڕۆشنبیری له‌ناو مه‌ركه‌زی ناحیه‌ی هێرۆدا كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كه باسی ده‌كات، بودجه و میلاكاتی پێویستیان له‌به‌رده‌ستدانییه، بۆیه ناتوانن وه‌كوو پێویست جموجۆڵی ڕۆشنبیریی و هونه‌رییان هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به بنكه‌كه و كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌میان، مامۆستا (محه‌مه‌د هێرۆیی)، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كه به (ڕێگای كوردستان)ی ڕاگه‌یاند، له‌ناو بنكه‌كه‌دا چه‌ند به‌شێكی وه‌ك به‌شی كتێبخانه و هۆڵی چالاكییه هونه‌ری و ڕۆشنبیرییه‌كانمان هه‌یه. ساڵانه چه‌ند سیمینار، وۆرك شۆپ و چالاكیی هه‌مه‌جۆری ئه‌ده‌بی، هونه‌ری و ڕۆشنبیری، هه‌روه‌ها خولی فێربوونی زمان و خولی دروومان و چنین، خولی جۆراوجۆری وه‌رزشی و فێربوونی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر و چه‌ندین جۆر خولی تر ڕێكده‌خه‌ین، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ش پێویستیمان به بڕه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌رده‌ستماندا نییه!.
ناوبراو گوتیشی "ئێمه خۆبه‌خش له‌ناو بنكه‌كه‌دا كارده‌كه‌ین، هیچ میلاكات و بودجه‌یه‌كی دیاریكراومان نییه، هاوكارییه‌كی ئه‌وتۆمان نییه چالاكییه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌رەی پێ ئه‌نجامبده‌ین".
به‌رپرسی بنكه‌ی ڕۆشنبیری هێرۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "جاروبار و به بڕه داراییه‌كی كه‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی هێرۆ و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری ڕاپه‌ڕین، بۆ هه‌ندێك چالاكی هاوكاریمان ده‌كرێت، به‌ڵام بنكه‌كه ده‌بێ بودجه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستمان كراوه بێت بۆ ڕێكخستن و ئه‌نجامدانی چالاكیی هه‌مه‌جۆر له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا".
محه‌مه‌د هێرۆیی، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ناحیه‌ی هێرۆ یه‌كێكه له ناحیه هه‌ره كۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندین گوند و ئاوایی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ناوچه‌یه‌كی فراوانه، هاوكات جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه "بنكه‌كه‌مان پێویستی به هاوكاریی زۆرتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بره‌و به چالاكییه هونه‌ریی و ڕۆشنبیرییه‌كان له‌و ده‌ڤه‌ره بده‌ین".
"ئه‌گه‌ر میلاكات و بڕه بودجه‌یه‌كمان بۆ ته‌رخانبكرێت، ئێمه ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چالاكیی هه‌مه‌جۆری ڕۆشنبیر، هوونه‌ری و ئه‌ده‌بی ڕێكبخه‌ین و ڕه‌وتی ڕووناكبیری له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا به ئاراسته‌یه‌كی باشتر و گونجاوتردا ببه‌ین". به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ڕۆشنبیریی هێرۆ وایگوت.
ناوبراو وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان خۆبه‌خشانه له بنكه‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن، هاوكات جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گرفتانه‌شدا به‌رده‌وامین له كاركردن و نه‌مانهێشتووه جووڵه و كاره هونه‌ری و ڕۆشنبیرییه‌كان له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا په‌كیانبكه‌وێت. بۆ به‌رده‌وامبوونیش له‌سه‌ر ڕێكخستنی چالاكییه‌كان، پێویسته هاوكاریی بنكه‌مان بكرێت و بودجه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی بۆ ته‌رخانبكرێت".