
چه‌ند چرپه‌یه‌ك بۆ نیشتمان
تۆ باسی چ نیشتمانێكم بۆ ده‌كه‌یت براده‌ر ؟؟
له ده‌ستڕێژی قسه‌كانت و له ڕه‌شه‌بای گلله‌ییه‌كانت
هێواش به‌ره‌وه هێواش....
ئاخر من نیشتمانێكم هه‌یه،
نیگاكانم هه‌ڵده‌خا له‌سه‌ر ته‌رمی ،
ئه‌و كۆترانه‌ی دارلاستیكی جه‌هل كوشتنی...
نیشتمانێك ،كه عیشق له‌ناویا ته‌پاوتلییه‌تی
چاوه‌ڕوانی تازه‌مه‌نی مه‌هدی!
تۆ باسی چی ده‌كه‌ی براده‌ر؟؟
من نیشتمانێكم هه‌یه پڕه له ئاوی بریندار،
له پێڵاوی ئه‌و بایانه‌ی پڕن له سه‌فه‌ر..
له ئه‌فسانه‌ی ئه‌و ئه‌ڤینانه‌ی نه‌شه‌مع سوتاو
نه‌په‌روانه هه‌ڵوه‌دا..
له خه‌تمی ئه‌و دڵانه‌ی مناڵی كۆمه‌ڵه‌ی به‌تاڵ و
پیری تا ئه‌و سه‌ری مه‌وجدان..
باسی چ نیشتمانێكم بۆ ده‌كه‌ی؟
گه‌ر هه‌ر ئاگرێك له‌م گه‌ردونه ببارێ
من له پیاسه‌ی شه‌قامه‌كانییا،
دووكه‌ڵ كۆده‌كه‌مه‌وه‌و
كراسه‌كه‌م پڕده‌كه‌م له نزا !
تۆ ئه‌م نیشتمانه سه‌ر سپییه‌ی من
له كوێ ده‌ناسیت ناله‌بار؟
كه خۆت له ئاگر دووری
له بارانی عیشق بێبه‌ری و
له ئاسه‌واری دڵشكان بێ‌باك و
حه‌رفی ده‌سته‌كانیشت ،
له موناجات خاڵی !
* * *
نیشتمان تۆ قه‌ڵسی به دوژمن ،
من دوو ئه‌وه‌نده...دوژمن كه دێ
بۆنی جه‌نگی لێ دێ..
جه‌نگ له‌گه‌ڵ باڵنده‌كان،
جه‌نگ له‌گه‌ڵ مه‌حشه‌ری باخ و
تایفه‌ی گیا‌و ماڵی گوڵ و
شه‌قامی (با) و كۆڵانی مانگه‌شه‌و!
نیشتمانه بێكه‌سه‌كه‌م دوژمنه‌كانت بناسه
خۆشه‌ویستی و ته‌باییان له‌گه‌ڵ مه‌كه..
ئه‌وان ده‌یخه‌نه زبڵدان،
كه ده‌زانن نه‌خۆشی ،
قفڵ ئه‌ده‌ن له دانوستان..
شوشه شوشه ئه‌وین ده‌شكێنن،
پۆل پۆل ته‌رمی گوڵه‌باخ فڕێ ئه‌ده‌ن..
ڕه‌زی ڕووخۆش و چیمه‌نی بۆنخۆش هه‌ڵده‌كێشن...
كێڵگه سه‌وز ده‌كه‌ن به باروت،
ئاگر ئه‌ده‌ن له سه‌دای بولبول،
قه‌فه‌س ده‌خه‌نه دڵی كه‌ناری ،
پاساری له خاچ ئه‌ده‌ن ...
ئه‌مه‌یه ئاكاری دوژمن ،
ئه‌ی ڕۆحی من ،ئه‌ی نیشتمان !
* * *
نیشتمان ئه‌وه‌نده بێ هیواییان له‌ناوتا ڕواند،
كه‌چی هێشتا من هیوام پیر نه‌بووه له‌گه‌ڵتا...
هه‌موو كۆشكی ئاواته‌كان،
به‌ده‌م تۆفانه‌كانته‌وه هه‌لا هه‌لا بوون..
به‌ده‌م ڕه‌شه‌با شبره‌كانته‌وه فڕێ دران...
به ده‌م بازاڕه هه‌ڕاجه‌كانته‌وه ،
چوونه ده‌می شكسته‌وه...
نه‌خه‌ونی مارۆنیم ما‌و
نه ئومێدی پرته‌قاڵی ،
كه‌چی هێشتا ده‌سته‌كانم پڕه له ناوی تۆ !
ئه‌وه‌نده ماڵ و شه‌قام كوچه‌و كۆڵانییان،
پڕ كردیت له مردن ...ئه‌وه‌نده قه‌فه‌سیان ،
له ئاسماندا چێكرد و سه‌ری باڵنده‌كانیان كلیلدا
كه‌چی دڵم حه‌فتاو پێنج جار ناوی تۆ لێده‌دا...
ئه‌ی نیشتمان ،ئه‌ی رۆحی من...
* * *
نیشتمان جه‌للاده‌كان هه‌موو شتێكیان كرد ،
بۆ ئه‌وه‌ی تۆم له بیر بچێته‌وه...
باخ و بێستانییان تووڕه كردی به شه‌تڵی شه‌وه‌زه‌نگ،
هێمنییان تێكدای به گه‌رده‌لوولی سه‌فه‌ر،
جانتای شانیان پڕ كردیت له جه‌فای جێهێشتن،
ده‌موچاوی به‌رائه‌تیان پێچای به ده‌مامكی پیر،
غروریان شكاندی به هه‌ڕه‌شه‌ی هیچستان !
نیشتمان جه‌للاده‌كان هه‌موو شتێكیان كرد،
بۆ ئه‌وه‌ی تۆم له بیر بچێته‌وه...
ئاخر چۆن له بیر ده‌چیته‌وه؟
خۆت چرپاندت به گوێما،
تریفه‌ی دره‌خته‌كانت بۆهه‌میشه چرۆ ده‌كه‌ن،
باخه‌كانت هه‌میشه به‌هارن پاییز كفن ده‌كه‌ن،
هه‌ینییه‌كانت بۆ هه‌میشه له‌سه‌رشانی مزگه‌وته‌كانتا،
سواڵی مه‌حه‌به‌ت ده‌كه‌ن !
تۆ چۆن بیر ده‌چیته‌وه؟؟
تا ئه‌به‌د پیاسه‌ی شین شین له چاوه‌كانما ده‌كه‌یت..
تاخوا حه‌ز بكا ده‌بمه گسكده‌ری ئه‌و شه‌قامانه‌ت،
له هارو هاجی مناڵاندا كه‌وتن به‌ده‌مدا..
تا من هه‌بم خه‌مه‌كانت ده‌كه‌مه گواره‌و مستیله،
برینه‌كانت ساڕ‌ێژ ده‌كه‌م به ده‌رمانی لێبوردن و
به‌مه‌رهه‌می زه‌رده‌خه‌نه !
نیشتمان ئاخر تۆ چۆن له بیر ده‌چیته‌وه،
ئێمه كه ده‌مرین ..به گه‌وره‌یی ده‌چینه‌وه مناڵدانت
ئه‌ی ڕۆحی من ئه‌ی نیشتمان !ِ
ڕۆژ هەڵەبجەیی