کەریم دەشتی

دڵ هه‌یه‌ یه‌كجار بچووكه‌، جێی زه‌وی تیا ده‌بێته‌وه‌ 

دڵ هه‌یه‌ یه‌كجار گه‌وره‌یه‌، جێی هیچی لێ نابێته‌وه‌ 

دڵ هه‌یه‌ وه‌ك مه‌ل ده‌گرێ 

دڵیش هه‌یه‌ هه‌ر ده‌ڵێی شووشه‌ی شكاوه‌ زمان ده‌بڕێ 

دڵ هه‌یه‌ پڕ له‌ چه‌مكی دادو بێدادی

دڵیش هه‌یه‌ هه‌ر سواره‌و مانای ئارامی نازانێ 

دڵ هه‌یه‌ هه‌رگیز هه‌ڵناچێ و تیشك داوێ 

دڵیش هه‌یه‌ قه‌ت وچان ناگرێ بۆ تاوێ 

دڵ هه‌یه‌ ڕێی دوور دوور ده‌بڕێ 

دڵیش هه‌یه‌ ده‌ڵێی ته‌نووره‌ ده‌گڕێ 

هه‌ریه‌كه‌و دڵی خۆی هه‌یه‌

به‌ڵام جوانترین دڵی دونیا ئه‌و دڵه‌یه‌ 

كه‌ بۆ ئه‌وین و ئازادی و خۆشه‌ویستی لێده‌دا

دڵه‌كانتان بشۆنه‌وه‌ 

تا بۆ ئه‌به‌د شه‌رابی دڵنیایی بخۆنه‌وه‌