عومەر ئیسماعیل

ئەم هەنگاوانەم کۆدەکەمەوە

ڕۆژگارێک تۆیان لە خۆم خۆشتردەویست.

ئەم نیگایانە هەلدەبڕم

نەکات ونە ماندوبونیان دەناسی

لە تەوافی عیشقی تۆدا

 

خۆم کۆدەکەمەوە ..!

ئیتر شەوانە لە ژێر باڵی خاڵخاڵۆکەیەک

پێکە شەرابە تاڵەکانی تەنیایم هەڵدەدەم

لاسار لاسار پشت دەکەمە گەمەی ئەستێرەکان و

ئاسمان بەقوڕ سواغ دەدەم.

 

دێمەوە ..!

لەسەر دەرگاکەم دەنوسم

تکایە

پرسیاری وردوخاشبونی ئەستیرەو

سک دانی بەردو

هەلاوسانی مەرگ لەمن مەپرسە.....

من بێزارم لە کۆکردنەوەی پارجەکانی خۆم و

نامەوێ چیتر

سێبەرێک بەدوای خۆمدا ڕاکێشم

کە هی من نییە.

 

دێمەوە..!

دەچمەوە نێو کۆلانە تەنگەکانی فرمێسکی داکم

کەهەر کوچەو

رۆمانێکەو

هەر کۆڵانەی داستانێکەو

هەر دەرگایەو

چیرۆکێکە

 دەستنویژێک بۆ خۆشەویستی

هەلدەگرم.

 

دێمەوە..!

بۆ هەموو ئەوانە دەگریەم کە چەندین سالە

لە ڕۆحی پیاوەتیما هەڵم گرتون

دەست دەکەمەوە ملی گیاکانی کەنار ڕێگاو

بۆن بە سینگی زەحمەتیدادەکەم

ئاخخخخخ

 ئەوەتەمەنیکە من تەنها قەوزەی سەر کانیەکی درۆزنم و

هەموو بەهارێک

لەخەوی سەرباڵی قوڵینگێکدا جیم دەهێڵێ و

لەوئ دوور دوور

دوور لە سەگە خەوێک دڵم دەداتەوە

 

دێمەوە ..!

تەنیاتر لە شیعرو

کۆستکەوتوتر

لە ماڵئاوای

دێمەوە