
جەبار حەلاق
هونەرمەند عەدنان کەریم لە رۆژی 27 (10 ) 2024) لە ستۆکۆڵمی پایتەختی سوید کۆنسێرتێکی بۆ هەواداران و گوێگرانی گۆرانی میوزیکی کوردی سازکرد.
لەم کۆنسێرتە دا چەند گۆرانی تایبەتی خۆی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد شایەنی باسە ئامادە بوانی کۆنسێرتەکە زۆر دڵ خۆش بوون بەم کۆنسێرتە هونەرمەند عەدنان کەریم یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە زۆر گرنگی بە بابەتی کۆنسێرت و چۆنێتی پێشکەش کردنی لە روی دەنگ و هەروەها ناو هۆڵ و هەموو ئەو بابە تانەی کەدەبنە مایەیی پێشاندانی بەرهەمێکی باش بۆ ئامادەبوان .
شایەنی باسە هونەرمەند عەدنان کەریم ساڵانە لە ناو کوردستان یان لە دەرەوەی کوردستان واتا لە وڵاتانی تر کۆنسێرتی بۆ گوێگرانی گۆرانی و مویزیکی کوردی ساز دەکات.
ئەمەش گوڵ بژێرێک لە بەرهەمەکانی 1(بیرتانەکەم 1993) 2 ( راز 1995) 3 ( شەوی یەڵدا 1997 ) 4 ( ئەرۆی ئۆغر 1999) 5 ( شەنەی با 2002 ) 6 ( تاڤگەیەك لە عیشق 2004) 7( ئەم شەو 2006) 8( وەفایی 2010) 9 (خاتوون 2011) 10 ( بادەی گوڵ رەنگ1_ 2012) 11( گوڵی نازدار 2013) 12 (بادەی گوڵ رەنگ 2_ 2015) 13( حەبیبە 2017 ) 14 (شەوبا 2019 ) 15 ( شار 2022) هەروەها لەگەڵ چەندین گۆرانی بۆ دراماکانی وەك ژاڵە و گوڵاڵە رۆژمێری شارێك و چەند گۆرانی بۆ یادی ئەنفال و کارەساتی هەڵەبجە و کۆرەوی گەلی کورد لە ساڵی (1991) بە ناوی کۆچی کوردان زۆرن ئەو بەرهەمانەی کە هونەرمەند عەدنان کەریم پێشکەش بە هونەری کوری کروە تائێستاش هەر سەر قاڵە بەئامادە کردنی بەرهەمی جار لە دوای جار باشتر پێشکەش کردنی بە گۆرانی و موزیکی کوردی .